کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شۆڕشگێڕی قارەمان شەهید شۆڕش مینبەری بەڕێوە چوو

00:20 - 7 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەهید شۆڕش مینبەری یەکێک لە قارەمانانی حەماسەی ڕاسانی حیزبی دێموکرات لە ناوەندی ١ی کوردستان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ساڵۆنی گشتیی ناوەندی ١ی کوردستان، ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە شەهید شۆڕش مینبەری بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات و ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب و بنەماڵەکانیان و بنەماڵەی شەهیدانی تازەی خەباتی حیزب بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە تاهیر کەسیلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی ناوەندی ١ی کوردستان پاش بەخێرهاتن‌کردنی هەموان و بەتایبەت میوانان، ژیاننامەی قارەمانی دێموکرات شەهید شۆڕش مینبەری پێشکەش بە ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە کرد.

دواتر حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات چەند وتەیەکی سەبارەت به شەهیدبوونی شەهید شۆرش مینبەری پێشکەش کرد.

شەرەفی سەرەتا لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد لێره کۆبووینەتەوە کە لە ڕووداوی خەمی چەند ڕۆژی ڕابردوومان‌دا، دیسان خەمێکی تازە کە جەستەی حیزبی دێموکراتی گرتەوە پێکەوه بەش بکەین و بەڵێنی لەگەڵ ئامانجی پیرۆزی هەموو شەهیدانی حیزبی دێموکرات و بە تایبەت شەهیدی تازەی حیزبی دێموکرات شەهید شۆڕش مینبەری نوێ کەینەوە.

حەسەن شەرەفی لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد، کاک شۆڕش ڕۆڵەی پاکی پەروەردەی نییەر بوو، ڕۆڵەی بنەماڵەی شەهیدپەروەری مینبەرییەکان بوو کە تا ئێستا دەیان شەهیدیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردووە.

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات هەروەها باسی لەوە کرد، ڕۆڵەی بنەماڵەی مینبەری کەسێکی شۆڕشگێڕ و قارەمانی وەک شەهید شۆڕشی لێ پەروەردە دەبێت و شەهید شۆڕش زیاتر لەوەیکە ئێمە دەمان‌ناسی چالاکتر و تێکۆشەرتر بوو. شەهیدبوونی شەهید شۆڕش زامێکی قورس و گرانە، ئەوە گومانی تێدا نییە، لێرەدا کۆبووینەتەوە کە ڕێز لە خەباتیان بگرین و ئەوەش تەنیا بە درێژەپێدانی ڕێگایان جێبەجێ دەبێت.

حەسەن شەرەفی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئەگەرچی ڕێگامان سەخت و دژوارە و ڕێژیمێکی دڕندە و هار دژی ئێمەیە بۆیە دەبێ نرخی گەیشتن بە ئامانجەکەمان زیاتر بدەین.

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوو لە بنەماڵەی شەهید شۆڕش مینبەری ڕایگەیاند کە شەهید شۆڕش لە کیس هەموومان چوو بەڵام دڵنیا بن نە ئێوە بێکەسن نە ئێمەش چونکە حیزبی دێموکرات دایک و باوک و بنەماڵەی هەموومانە و ئێمە فێرین زام هەڵگرین بەڵام بە چۆک داناییەن.

لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا شەریف فەلاح شاعیر، پەخشانێکی بەسۆزی بۆ شەهیدانی نوێی حیزب پێشکەش کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا چەندین پەیامی هاوخەمی و پەیمان‌نوێکردنەوە هاتبوون کە بریتین لە:

ـ پەیامی پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور
ـ پەیامی هاوخەمیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـ کۆمیتەکانی تەشکیلاتی ئاشکرای شاری سلێمانی، هەولێر و ناوچەی پشدەر
ـ پەیامی هاوخەمیی کۆمیتەی قوشتەپە
ـ پەیامی هاوخەمیی کۆمیتەی باریکە
ـ پەیامی هاوخەمیی کۆمیتەی کەلار

15526.JPG

15527.JPG

15528.JPG

15529.JPG

15530.JPG

15531.JPG

15532.JPG

15533.JPG

15534.JPG

15535.JPG

15536.JPG

15537.JPG

15538.JPG

15539.JPG

15540.JPG

15541.JPG

15542.JPG

15543.JPG

15544.JPG