کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات یارمەتی ماڵی کۆ دەکاتەوە

00:12 - 8 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دەستی بە کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی کردووە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

ئه‌ندامان و لاینگرانی حیزبی دێموكرات لە دەرەوەی وڵات

نیشتیمانپەروەران و دڵسۆزانی كوردستان!


هەر وەک هەموو لایەکمان ئاگادارین، فەسڵێکی نوێ لە خەباتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات دەستی پێ کردووە. ڕۆڵە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سه‌ربه‌رزانه‌ له‌ مه‌یداندا ئاماده‌ن و لێبڕاوانه‌ به‌رگری له‌ نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان ده‌كه‌ن. سه‌ركه‌وتنی هه‌ر خه‌باتێك بۆ گه‌یشتن بە ئامانج جیا لە ئیراده و هێزی مرۆڤی، پێویستی بە پشتیوانیی ئابووریی هەیە. پشتیوانی هەتا سەری خەباتی ڕزگاریخوازیی حیزبی دێموکرات و گەلی کوردیش، تەنیا ڕۆڵەکانی خۆی بووە کە بە گیان و ماڵ پشتیوانییان لەم خەباتە ڕەوایە کردوە. لەم هەلومەرجەشدا کە پێشمەرگەکانی پارێزەری نیشتیمان لە سەنگەری خەباتدان و لە هیچ فیداکارییەک درێغ ناکەن، ئه‌ركی هەر تاکێکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر لە دەرەوەی وڵاتە كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی له‌م ڕاسانه‌ بكه‌ن.
بە مەبەستی پشتیوانی بە کردەوە لە ڕاسانەوە، هەڵمەتێکی یارمەتی کۆ کردنەوە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەچێ. بۆ ئەم مەبەستە لە تەوای ئەو وڵاتانەی کە کۆمیتەی حیزبیمان هەیە، لێژنەی تایبەت بە یارمەتیی ماڵی پێک هاتوون. دۆستان و دڵسۆزانی دێموکرات دەتوانن لە سەرتای مانگی حەوتی زاینییەوە هاوکارییە مادییەکانیان چ لە ڕێگەی بانکی چ لە ڕێگەی دەستیەوە بگەیەنە لێژنە دیاری کراوەکان.

ئەو دۆستانەی لە وڵاتێک دەژین کە کۆمیتەی حیزبی لێ نیە، دەتوانن هاوکارییەکانیان بڕژێننە ئەم ژمارە حیسابەی خوارەوە.

ژمارە حیسابی پشتگیری لە ڕاسانەوە لە دەرەوەی وڵات
PDKI
DNB BANK
IBAN:NO2215032247463
BIC/SWIFT:DNBANOKKXXX
NORWAY

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ئیمەیلەوە بکەن : [email protected]

هیوادارین کە دۆستان و دڵسۆزانی دێموکرات بە پشتیوانیی ماڵی خۆیان، پەیامێکی بەهێز بدەن کە بە کردەوە پشتگیری لە ڕاسانەوە دەکەن و هەمیشە یار و یاوەری حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەکانی کوردستانن .

بە هیوای سەرکەوتن

بەشی ماڵیی حیزب لە دەرەوەی وڵات

٢٠١٦/٦/٢٦