• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٧ی ژانویەی ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی  

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی میشێل ڕوکارد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرانسه پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە

زایینی: ٠٧-٠٧-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٤/١٧ - ١٨:٢٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی میشێل ڕوکارد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرانسه پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی میشێل ڕوکارد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرانسە، پرسە و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزبی سوسیالیستی فەرانسە دربڕی.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی پرسە و هاوخەمیی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بەڕێز "ژان کریستۆف کامبادلیس" سکرتێری گشتیی حیزبی سوسیالیستی فەرانسە

بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز میشێل ڕوکارد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرانسە لە خولی دووهەمی سەرۆک کۆماری فەرانسوا میتەران

بەڕیز سکرتێری گشتی و دۆستی بەڕێز!

وێڕای خەم و پەژارەی زۆر سەبارەت بە کۆچی دوایی بەڕێز میشێل ڕوکارد سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرانسە لە خولی دووهەمی سەرۆک کۆماری نەمر فەرانسوا میتەران کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی ژوئیەی ٢٠١٦ی زایینی لێی ئاگادار کراینەوە. لەو کاتە پڕ لە خەم و ئازارەدا، ئیزن بە خۆم دەدەم کە بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوخەمیی خۆم بۆ لە دەستچوونی ئەو پیاو و بیرمەندە گەورەیە بە ئێوە و لە ڕێگای ئێوەوە بە هەموو سوسیالیستەکان بگەێنم.

ئێمە خۆمان لە خەمی لە دەستچوونی ئەو کەسایەتییە گەورەیەی سوسیالیزمی دێموکراتیک بە شەریک و بەشدار دەزانین.

وێڕای حورمەت و ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی میشێل ڕوکارد

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری

٥ی ژوئیەی ٢٠١٦ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ جاڕنامه‌كه‌ی ڕۆحانی، له كۆیه ده‌نگی دایه‌وه
ــ مامۆستایانی قوتابخانە لە ژێر ستەمی ویلایەتی فەقیهدا
ــ سەلام ئیسماعیل پوور، چالاكی سیاسی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "كوردستان"دا: ئەو دیوارەی كە چەندین سەدە كرماشانی
گەمارۆ دابوو، داڕووخاوە
ــ گەمە بە کارتی داگیرکەران، ئاکامەکەی دۆرانە