کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەھیدكرانی دوکتور قاسملوو لە دانمارک بەڕێوە چوو

17:10 - 27 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێكی بە شكۆ بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەھیدكرانی دوکتور قاسملوو و ھاوڕێیانی لە كۆپێنھاگ بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەھیدكرانی ڕێبەری ناوداری كورد، دوکتور قاسملوو و ھاوڕێیانی لە شاری كۆپێنھاگی پایتەختی وڵاتی دانمارک، بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزبە كوردستانیەکان، ڕەوەندی كورد و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەو وڵاتە، ڕێوڕەسمێكی بە شكۆ بەکۆڕگێڕیی دوكتور یەكتا ئۆزوون دۆستی دێرینی دوکتور قاسملوو و حیزبی دێموكرات بەڕێوە چوو.

سەرەتای ئەو مەراسمە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خۆلەكێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد.

پاشان پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە دانمارک بەو بۆنەوە لە لایەن سلێمان كەلەشی بەرپرسی گشتیی كۆمیتەی حیزبی دێموکرات پێشكەش كرا و ناوبراو بە كورتی تیشكی خستە سەر خەباتی حیزبی دێموكرات لە ڕابردوو تا ئێستا و باسی لە ھەنگاوی مێژوویی ڕاسانی حیزبی دێموكرات لە قۆناغی ئێستادا كرد.

دواتر دوكتور یەكتا ئۆزوون بە پێشكەش‌كردنی باسێكی پڕ نێوەرۆک لە سەر كەسایەتیی شەھید و ژیانی دوکتور قاسملوو لە چێک و فەڕانسە، ئاماژەی بە ڕۆڵی كاریزماتیكی دوکتور قاسملوو لە جیھانی دەرەوە و ناساندنی پرسی كوردی بە ڕۆژئاواییەكان كرد.

دوكتور یەكتا لە بەشێکی قسەکانیدا گووتی: من زۆر كەسایەتی جیھانییم بینیوە و زۆر ڕێبەری وڵاتان و ئەحزابی جیھان و كوردستانم بینیوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەڵێم كە ھیچ نەتەوەیەک تا ئێستا ڕێبەرێكی گەورەی وەک قاسملووی بە خۆوە نەبینیوە و زۆر ئاستەم كەسی وەک قاسملوو لە ناو كورد و تەنانەت جیھاندا پەیدا بن.

لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، لە لایەن بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمەوە چەندین پرسیار ئاراستەی دوكتور یەكتا و سلێمان كەلەشی كران كە لە لایەن ئەو دوو كەسەوە وەڵامیان درایەوە.

ھەروەھا لەو ڕێوڕەسمەدا پەخشانێك لە لایەن ئاریاكۆ ڕەحیمی پێشكەش كرا.

لە بڕگەی كۆتایی ئەو ڕێورەسمەدا، سێ دەستە گۆڵ لە لایەن پارتی دێموكراتی كوردستان، پارتی سوسیالیستی كوردستانی باكوور و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پێشكەش بە دوکتور یەكتا ئۆزوون کرا.

ڕێوڕەسمی٢٧ـەمین
ڕێوڕەسمی٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەھیدكرانی دوکتور قاسملوو لە دانمارک بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمی٢٧ـەمین
ڕێوڕەسمی٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەھیدكرانی دوکتور قاسملوو لە دانمارک بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمی٢٧ـەمین
ڕێوڕەسمی٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەھیدكرانی دوکتور قاسملوو لە دانمارک بەڕێوە چوو