کوردستان میدیا: دوای چەند ساڵ لە تێپەڕبوونی پەروەندەی ئامیا، وڵاتی ئارژانتین داوای لە وڵاتانی مالێزی و سەنگاپوور کردووە کە دیپلۆمات تێرۆریستی بەناوبانگی ڕێژیمی ئێران، عەلیئەکبەر ویلایەتی دەستبەسەر بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەرپرسانی باڵای وڵاتی ئارژانتین لە ڕەوتی بەدواداچوونی پەروەندی ئامیادا، ئەمجارەیان داوایان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کردووە، عەلیئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران و دیپلۆمات تێرۆریستی بە ناوبانگی ئەو ڕێژیمە، لە سەفەر بۆ ئەو وڵاتانەدا دەستبەسەر بکەن.
تەقینەوەی ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتین، ئەو کردەوە تێرۆریستیەیە کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٧٣ی هەتاویدا، بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی ٨٥ هاووڵاتیی جولەکە و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.
پاش ئەم ڕووداوە تێرۆریستییە، ڕێژیمی ئێران ٣ جار لە لایەن دەوڵەتی ئارژانتینەوە بە تۆمەتی دەست تێداهەبوون لەو ڕووداوەدا مەحکووم کراوە.
له ئهنجامی تهقینهوهی بنكهی هاویاریی جوولهكهكانی ئارژانتین، كه بوو به هۆی كوژرانی ٨٥ شارۆمهندی جوولهكه و برینداربوونی زیاتر له ٣٠٠ کەسی دیکە، داواكاری گشتیی ئارژانتین بهرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئیسلامی و حیزبوڵڵای به بهرپرسیاری ئهم هێرشه تێرۆریستییه زانی.
ئاڵبێرتۆ نیسمان، دادوەری دۆسیەی ئامیا بەرپرسیارەتی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتینی لە ئەستۆ بوو.
دادوەر ئاڵبێرتۆ نیسمان، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بە پشتیوانیی ماڵی لە تەقینەوەی ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتیندا تاوانبار کردبوو و خوازیاری گرتن و دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وەک موحسێن ڕەزایی، عەلیئەکبەر هاشمییڕەفسەنجانی، عەلیئەکبەر ویلایەتی و سەردار ئەحمەد وەحیدی، لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتێرپۆل) کرد بوو.
دادوەرەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ئامیا، سەرکۆماری ئارژانتین، کریستیان فێرناندێزی بەوە تاوانبار کرد بوو کە لە سەردەمی سەرکۆماریی مەحموود ئەحمەدینژاددا، دەستی لە شاردنەوەی ڕۆڵی ڕێژیمی ئێران لە کردەوەی تیرۆریستی ئامیادا هەبووە.
پاش ١٣ ساڵ لەم ڕووداوە تێرۆریستییەی ئامیا، دادوەری گشتیی ئارژانتین خوازیاری دەستبەسەر کردنی ٩ کەس بریتی لە: عەلیئەکبەر هاشمییڕەفسنجانی و عەلیئەکبەری ویلایەتی لە لایەن پۆلیسی نێونەتەوەیی بووە و داوا لە ئینتێرپۆلیش کراوە کە وێڕای ئەو دوو کەسە، ٦ کەسی دیکە بە ناوەکانی عەلی فەلاحییان (وەزیری ئیتلاعاتی ئەوکاتی ڕێژیمی ئیسلامی)، موحسێن ڕەزایی (فەرماندەی گشتیی ئەوکاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی)، ئەحمەدڕەزا ئەسغەری (سەرۆکی پێشووی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ئارژانتین)، ئەحمەد وەحیدی (فەرماندەی پێشووی هێزی تایبەتی قودسی سپای پاسداران)، مۆحسێن ڕەبانی (ڕاوێژکاری فەرهەنگیی پێشووی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە ئارژانتین) و عێماد مەغنییە (بەرپرسی ئەوکاتی ستادی ئۆپێراسیۆنی تایبەتی حیزبوڵـڵای لوبنان) دەستبەسەر بکات.
ئالبێرتۆ نیسمان، کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بە بانیی تەقینەوەی ئامیا، ناوەندی جوولەکەکانی ئارژانتین تاوانبار کرد، بەفرانباری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە ماڵەکەی خۆیدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.