• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٥ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

مستەفا هیجری: ئێران دوژمنی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و وڵاتی ئیسرائیله

زایینی: ٢٥-٠٧-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٥/٠٤ - ١٨:٠٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مستەفا هیجری: ئێران دوژمنی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و وڵاتی ئیسرائیله
کوردستان میدیا: ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆست وتووێژێکی لە سەر خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەل مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهێناوە.

دەقی وتووێژەکە:

كاتێک محه‌ممه‌دڕه‌زا شای په‌هله‌وی له‌ شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران له‌ ده‌سه‌ڵات وه‌لا نرا، حیزبی دێموکرات خوازیاری حكوومه‌تێكی دێموكراتیک بوو. به‌ڵام كۆمارێكی ئیسلامی له‌ تاران هاته‌ سه‌ر كار. هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ده‌ڕوانێته‌ ٣٧ ساڵ خه‌بات دژ به‌ ئه‌م ڕێژیمه‌ شیعەیە‌.

له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوو، حیزبی دێموکرات هێرشی دووباره‌ی له‌ سه‌ر سپای پاسداران ده‌سپێكردووه‌ و پێشمه‌رگه‌کان ده‌یان چه‌كداری ئێرانیان كوشتووه‌.

مستەفا هیجری لەم بارەیەوە دەڵێت: "ساڵی ٢٠١٥ی زایینی، كاتێک بینیمان كه‌ ڕێژیمی ئێران نایهه‌وێ مه‌سه‌له‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، بڕیارمان دا كه‌ پێشمه‌رگه‌كانمان بنێرینه‌وه‌ ئێران".

هیجری لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد: "ئێران ده‌یزانی كه‌ پێشمه‌رگه‌كانمان هاتوونه‌ته‌وه‌ ناو خۆ‌ی وڵات، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان خه‌ریكی دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ٥+١ (په‌یماننامه‌ی ناوه‌كی ئێران) بوون، ویستیان كه‌ پیشان بده‌ن كه‌ وڵات ئارامه‌ و هه‌روه‌ها ویستیان پیشان بده‌ن كه‌ ئه‌وان هیچ جۆره‌ كێشه‌یه‌كیان (له‌ ناوخۆی وڵات) نیه‌".

ئێستا پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران زۆرتر چالاک بوونه‌،له‌ ساڵه‌كانی ١٩٨٩ و ١٩٩٢، ڕێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ وڵاتانی ئۆتریش و ئاڵمان تێرۆر كراون.

مانگی ڕابردوو ئێران هۆشداری دا كه‌ كۆیه‌ له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆردوومان ده‌كات، ئه‌گه‌ر حیزبی دێموكرات ئۆپراسیۆنه‌كانی ڕانه‌گرێت.

یه‌كه‌م قسه‌ی مستەفا هیجری له‌ باره‌ی ئه‌وەی کە‌ ‌بۆچی ئێران دژایه‌تی ئێسرائیل ده‌كات گوتی: "ئێمه‌ دوژمنی هاوبه‌شمان هه‌یه‌، به‌ڵام وڵاتانی زۆر پشتیوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن".

ناوبراو باسی لەوە کرد "ئێران مه‌ترسییه‌كە بۆ ناوچه‌ پشتیوانی لە حیزبوڵڵا و حه‌ماس پیشان ده‌دات كه‌ ئێسرائیل دوژمنی سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاته‌یه‌".

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسی لەوە کرد: "ئێران پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رجی حیزبوڵلا و حەماس ده‌كات دژ به‌ ئیسرائیل، به‌ ڕای من ئیسرائیل پێویسته‌ ئێران وه‌كوو دوژمنی سه‌ره‌كی خۆی ببینێ و هه‌وڵ بدات كه‌ لاوازی بكات. حیزبوڵڵا و حه‌ماس پاره‌یه‌كی زۆر وەردە‌گرن و ئه‌وانیش یارمه‌تی ئێران ده‌ده‌ن بۆ دژایه‌تی ئیسرائیل، هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئیسرائیل پێویسته‌ یارمه‌تی گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن بدات تا دژ به‌ ئێران ڕاوه‌ستن".

له‌ نێوان ئه‌و گروپه‌ ئۆپۆزیسیۆنانه‌، ٦ میلیۆن كورد له‌ ئێران بوونیان هه‌یه‌ كه‌ مافی زۆریان لێ زه‌وت كراوه‌، هه‌روه‌ها حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران داوای لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کردووە كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕێژیم بایكۆت بكه‌ن. پاش یه‌ک ده‌یه‌ خه‌بات (چه‌كداری) تا ساڵه‌كانی ١٩٨٠، كورده‌كانی ئێران ٢٠ ساڵ بێ ده‌نگ له‌ ڕێژیمی ئایه‌تۆڵڵاكان ژیان. به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هیچ به‌ره‌وپێش چوونێک له‌ ڕه‌فتاری ڕێژیمی ئێران به‌رانبه‌ر به‌ كورده‌كان نابینێ.

هیجری ساڵی ٢٠٠٦ كاتێک كه‌ دیار بوو ئامریكا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ناو‌كی له‌گه‌ڵ ئێران دانوستان ده‌كات هۆشداری‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ ئۆرووپاییه‌كان، پێویسته‌ فوكوس بخرێته‌ سه‌ر پشتیوانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی له‌م وڵاته‌.

مستەفا هیجری باسی لەوە کرد کە ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی ساڵی ڕابردوو، ده‌سكه‌وتی ئابووری بۆ ڕێژیم هه‌بووه‌ و ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات هێما‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وان حكوومه‌تێكی دێموكراتی فێدراڵیان ده‌وێت و لەو پێوندەییەدا باس لەوە دەکات: "ئێمه‌ به‌ شوێن ده‌وڵه‌تێكی دێموكرات داین. ئێمه‌ ده‌مانهه‌وێ كه‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئۆتۆنۆمی (ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی) خۆی هه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێویسته‌ نوێنه‌ری خۆی له‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی هه‌بێت".

هیجری جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ حیزبی دێموکرات له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدڕاڵ هاوكاری ده‌كات كه‌ گروپه‌كانی دیكه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، به‌لووچ و توركمه‌نه‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت و به‌ شوێن مافی خۆیان بن.

هه‌ستێكی خیانه‌ت لێره‌ به‌دی ده‌كرێ كه‌ كورده‌كان به‌رانبه‌ر به‌ ئۆرووپا و ئامریكا هه‌یانه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان پشتیوانیان له‌ دێمۆكراسی و مافی نه‌ته‌وه‌كان نه‌كردووه‌.

هیجری بای لەوە کرد کە: "تاجێره‌ ئۆرووپیه‌كان هه‌موو ڕۆژ دێن بۆ ئێران تا كاری ئابووری و ڕێكه‌وتنی ئابووری به‌ڕێوه‌ به‌رن" و درێژه‌ ده‌دات: "بۆیه‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌ خراپ بوو، ته‌نیا بۆ خودی ڕێژیمی ئیسلامی باش بوو. هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ جگه‌ له‌وان هیچ قازانجێكی پاش ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌ نه‌بینی".

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پرسیارێک دەخاتە ڕوو کە به‌ڕاستی بۆچی ڕۆژئاوا به‌ دێموكراسی گرینگی نادات و لەو بارەیەوە: "سیاسه‌تی ئامریكا چاو له‌ ئه‌مڕۆ ده‌كات، به‌ڵام داهاتوو بۆی گرینگ نیه‌. بۆ وێنه‌، ئه‌وان پلانێكیان بۆ له‌ناو بردنی سه‌دام حوسێن هه‌بوو، به‌ڵام هیچ پلانێكیان بۆ پاش ئه‌و نه‌بوو".

هیجری نیگه‌رانیی خۆی لەوەی کە‌ ئامریكا ڕه‌وایی و دۆستانی له‌ ناوچه‌دا‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو له‌ ده‌ست دابێت، دەر دەبڕێتچوون له‌ جووڵانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ٥ ساڵه‌ی سووریه‌ شكستیان هێناوه‌ و ئیجازه‌یان داوه‌ به‌ تێرۆریسته‌كانی ئێرانی كه‌ بڕۆنه‌ ناو ئه‌و وڵاته‌ و پشتیوانی له‌ به‌شار ئه‌سه‌دی دیكتاتۆر بكه‌ن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.