• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

رۆژی جیهانی لاوان و چەند سەرنجێک

زایینی: ٠٦-٠٨-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٥/١٦ - ١٤:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
رۆژی جیهانی لاوان و چەند سەرنجێک
جەلال رەوانگەرد

لە کۆڕی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێکەوتی١٧ی دێسامبری ١٩٩٩ی زاینی، رۆژی ١٢ی ئاگۆست وەک رۆژی جیهانی لاوان بەمەبەستی "دروستکردنی دنیایەکی باشتر، لەگەڵ لاوەکان" دیاری کرا.

کاتێک باس لە رۆژی جیهانی لاوان دەکرێت بیرت بەلای کات‌گەلێکی پر لە شادی و خۆشی دەڕوات و ئەو رۆژە وەک رۆژێکی شادی بە ئەژمار دێ .
بەڵام هەر لەو جیهانە پان و بەرینەدا ناوچەیەکی تێدایە کە کەمتر ئاشنایە لەگەڵ ئەو رۆژە و تێکەڵ بوون بە شادی و خۆشییەکانی ئەو جیهانە، هەڵبەت نەک بەو مانایەی تێکەڵ نەبوون لەگەڵ کولتوری جیهانی یا خۆد بیانهەوێ دوری بگرن لە دونیای دەورووبەریان، بەڵکوو جیهان لەهەمبەریان بێ‌وەفایە و میلەتێکی زیاتر لە ٤٠ میلیۆنی کە بەشی هەرەزۆری پێکهاتەکەشی توێژی لاوە، لەبیر کراوە.

لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین خوێندنەوەیەک لەسەر لاوان و بەشێک لە خواستەکانی ئەو توێژە بخەینە بەرچاو.

سەرتا بە پێناسەیەکی کورت کە لاو ئەو توێژە چالاک و کارامە و گۆڕانخوازەی کۆمەڵگایە کە بەردەوام لە بیر و ئەندیشەی گۆڕانخوازی و ئاڵوگۆڕ و نوێبوونەوە دایە. توێژێکی وەفادار و راستبێژ و ئارمانج خوازە و پابەندی بەڵێنییەکانیەتی. حەزی لە هونەر و جوانییە، ئارەزوی خوڵقاندن و دروستکردن و دەرکەوتنە. لەم روانگەیەوەیە کە پێویستە سەرەتا لاو بناسی دوایی تواناکانی بەکاربێنی.

قۆناغی لاویەتیی گرانبەهاترین و پیر‌‌وزەترین قۆناغی ژیانە و لەم قۆناغە دا دەرکەوتن و سەرکەوتن و هەستانەوەی تاکێک بنیاد دەنرێت، بەرەوپیشچوون و سەرکەوتنی هەر وڵات و میللەتێک بەستراوە بە هێزی لاوی چالاکەوە کە تا چەند بتوانن رۆڵی تێدا بگێڕن یا درووستکەری بن.

تواناییە جەستەیی و فیزیکییەکانی یەکێک لە ئەو تایبەتمەندییانەی قۆناغی لاویەتییە کە لە توێژەکانی دیکەی جیا دەکاتەوە ، لاو هەردەم خولیای گۆڕان و نوێبوونەوەی هەیە و خوازیاری هەلومەرجی باشتری ژیانە، بۆیە هەنگاوەکانیشی بەردەوام بۆ بەرەوپیشبردن وگۆڕانکارییە، ئەمەیە کە خواستەکانیان زیاتر دەکا و جیایان دەکاتەوە لە توێژەکانی دیکە.

لاو پڕە لە لێهاتوویی و وزە، ئاوەزەکانی پڕن لە ئومید و ئارەزو و خواست کە هەنگاو بۆ وەدیهێنانی دەنێت و ئامادەبەکارە و زۆربەی پرس و بابەتەکان لەسەر بنەمای خواست و روانینی خۆیانەوە دەبینن .

لاو خۆی بە تاکێک لە کۆمەڵگاکەی دەزانێت و پێویستی بە بوونی پێوەندی و هاوسۆزی هەیە لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵگاکەی بە تایبەت بنەماڵە یا خود پەیوەست‌بوونی بە گروپ و رێکخراوگەڵێک کە لەگەڵ خواستەکانی دێتەوە. حەزی لە بەشداری چالاکییە لە کۆمەڵگا و کاری گرووپی، پێویستیی بە بوونی ژینگە و کۆمەڵگایەکی تەندرووست و پاک و خاوێنە بۆ پەروەردەیەکی دروست و هەنگاونان لە راستای خواست و خولیاکانی.

کاتێک باس لە تایبەتمەندییە هاوبەشەکانی توێژی لاو دەکەین یەکسەر بیرمان بە لای مۆزیک و خوێندنەوەی کتێب و چوون بۆ سەفەر و گەشت و گوزار و زۆر بابەتی دیکە دەڕوا کە وەک خواستێکی هاوبەشی زۆربەی لاوەکانە.

گۆڕان‌خوازیی و گەڕان بە دوای باشتریینەکان و نوێخوازی و... هتد لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی توێژی لاوانە کە وای کردوە رۆڵێکی کاریگەریان هەبێ لە دروست کردنی ئیدەی نوێ و خوڵقاندنی رێگای نوێ. هەرچەند لەو رێگایەدا بەرەوڕووی زۆر کۆسپ و تەگەرە دەبێتەوە، بەڵام رێگای گەیشتن بە سەرکەوتن دەبینێتەوە و کاری لەسەر دەکا.

لاوان لەگەڵ "کۆمەڵگای سوننەتی و سروشت و دەورووبەری و سیستمی ئاموزشی دیاریکراو و روانییە دواکەوتووەکان" بەردەوام لە دژایەتی دایە، بەڵام ئەم دژایەتییە بە مانای رەدکردنەوە یا لەبەین بردنی نیە بەڵکوو بەواتای گەڕان بەدوای راستی و دروستی دایە، وزەی هەوڵدان بۆ گەیشتن بەو خواستەی تێیدایە کە وادەکات بە سەختی هەنگاو لە راستای دیتنەوەی رێکاری دروست و کاریگەر هەڵبگرێت. لە رێگای هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئارمانج و خواستەکانی وا دەکا لەو قۆناغەدا لاو پوخت بێتەوە و بەرەو کامڵتر بوون هەنگاو بنێت.

بەداخەوە زۆر جار روانینی کۆمەڵگا بەرامبەر ئەم تایبەتمەندییە وادەکا کە لاو وەک کەسێکی لەخۆبایی و سەرەڕۆ و بێ‌چاوڕوو سەیر بکرێ و بە پرسیارگەلێک وەک: بۆ دژایەتی نەسڵی پێش خۆیان دەکەن؟ بۆ لە دنیای خەیاڵی خۆیان دەژین؟ بۆ لە رووی هەستەوە مامەڵە لەگەڵ ژیان دەکەن؟ و زۆر پرسیاری دیکە کە بەربەستێکی سەرەکیی سەر رێگای هەنگاوەکانی ئەو توێژەی کە خواستی گۆڕانکاری و بەرەوپێشبردنی تێدایەیە.

پێویستە بوترێ کە چ لە رابردوو و ئیستا و داهاتووش زۆربەی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونەکان لە سەرتاسەری جیهان و کۆمەڵگاکان لەسەر دەستی لاوەکان درووست بووە و دروستی دەکەن و درووست دەبێت. ئەمە لە مێژووشدا نیشان دراوە و لە ئێستاش دەبینرێت.

لاو خواست و ئارەزووی زۆری هەیە و لەو رێگەیەدا بەرەوڕووی زۆر کێشە و گرفت دەبێتەوە کە پێویستە کۆمەڵگا بە درووستی لەگەڵی هەڵسوکەوت بکا و دەرک کردن و وڵامدەربوون بەرامبەر هەنگاو و خواستەکانی لاوان لە لایەن بەڕێوەبەرانی کۆمەلگا، هۆکارێکی سەرەکی پەروەردەی دروست و رێگای پێشکەوتنی توێژی لاوانە.

لێرەدایە کە باسكردن لە چارەسەری كێشە و گرفتەكانی لاوان بە بێ بوونی ئازادییە سەرەتاییەكان لە كۆمەڵگا دا ئیمكانی نییە، دەبێ ئەو راستییە قەبووڵ بكرێ كە تاكوو كۆمەڵگایەكی ئازاد و دێموكراتیك نەبێ، داخوازی و ویستەكانی لاوان و دابینكردنیان، ئەستەمە.

یەك لە سەرەتاییترین خواستەكانی لاوێك، ئازادبوونیەتی لە هەڵبژاردن بە ویستی خۆی و جۆری بەشداری و چالاك بوونی بە پێی حەز و ئارەزووكانییەتی لە ناو كۆمەڵگا، بەڵام ئەوەی لە سیستمی حاكمیەتیی هەنووکەی ئێران و زاڵ بوونی بیرێكی سەدەناوراستی لە لایەن دەسەڵاتدارانییەوە دەبینرێ و بنەماکانی باوەڕی ئەو سیستمە مەجالی دەرخستن و رەنگدانەوەی خواستی لاوێک، هیچ مانایەك نادات.

واقعیەتیی كۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێران و زاڵبوونی ئەو سیستمە سەرەڕۆ و نادێموكراتیكە كە لە ئەسڵ و بنەڕەت‌دا دژی لاوانە هەر رۆژ دەیان لاو بە هۆی بەیانكردنی خواستەكانیان دەكەونە بەر ئەشكەنجە و ئیعدام و زیندانی كردن. هەڵاتنی مێشكەكان لە ئێرانی ئەمڕۆ دا بۆتە یەكێك لەو دیاردانە كە رۆژ بە رۆژ روو لە پەرەسەندن دەكات.

بەهەستكردن بە ئەو واقعیەتەی كە بوونی ئەو سیستمە رۆژ بە رۆژ كۆمەڵگاكەمان بەو مەحدوودیەتە سیاسی و كۆمەڵایەتییە كە بۆی ڕچاو دەكرێ، كۆمەڵگای كوردستان زیاتر بەرەو هەڵدێر و فەوتان دەبات. ئەو سیستمە لە نێوەرۆك و زاتی خۆی دا لەگەل تاكی كورد و كوردستان نامۆیە و مانەوەی خەسارە فەرهەنگی، سیاسی، كۆمەڵایەتی یەكان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەكات .

پێویستە لاوی كورد بە بەیانكردن و كاناڵیزەكردنی خواستەكانیان، هەنگاوی جیدی بۆ نەمانی ئەو سیستمە هەڵگرن. تواناكانیان بۆ وەدیهێنانی كۆمەڵگایەكی ئازاد و دێموكراتیك كە لەویدا خواست و ویستەكانی لاوی كوردی تێدا مسۆگەر بكرێ، وەگەڕ بخەن.

لەهەر کۆمەڵگایەکدا ئەرکی لاو بردنە سەرەوەی ئاستی ئاگایی خۆی و سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگاکەیە و لاوی کوردیش بە هۆی ژێردەستەییەوە پێویستە بەرامبەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان خۆی بە ئەرکدار بزانێت و هەنگاو هەڵێنێ بۆ خزمەتی نیشتمان و یارمەتی تێکۆشەرانی نیشتمانی خۆی بدات و ئاگایانە بەرگری لە خاک و زمانەکەی خۆی بکات، خاڵێکی گرینگ کە پێویستە ئاماژەی پێ بدەین ئەوەیە وەک لاوێکی کورد پێویستە لە هەمبەر رۆشنگەری و وشیارکردنەوەی سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگا خۆی بە ئەرکدار بزانێت وەک بزوێنەرێکی کۆمەڵگا لەسەر هەر پرس و بابەتێک کە دژ بە بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی بێ تاکەکانی کۆمەڵگاکەی وشیار بکاتەوە .

بەشداری لاوان لە خەبات کاریگەری ئەرێنی زۆری هەیە لە سەرکەوتنی پلان و بەرەوپێشبردنی خەباتی هەر نەتەوەیەک، بۆیە پێویستە سەرجەم لاوانی کورد بە تایبەت لە خۆرهەڵاتی نیشتمان بە هەر شێوەیەکی گونجاو بەشدار بن لە خەباتی نەتەوەیی - دێموکراتیکی گەلەکەمان و پشتیوانی سەرجەم بزووتنەوەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کە لە راستای خزمەت و بەرژەوەندی ئەو بەشەی نیشتمان هەنگاو دەنێن و لە هەمانکاتدا لە هەموو شێوەکانی خەبات ئەوەی لە توانایان و هێزیان دا هەیە، هەر لە خەباتی مەدەنی‌یەوە بگرە تاکوو خەباتی دیپلۆماسی و راگەیاندنی و رۆشنگەری خۆ بە بەرپرسیار بزانن و هەنگاو بنێن لە راستای بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی‌دا.

لە کۆتایدا ئاماژەیەک بە گرینگترین پرسەکانی توێژی لاو کە خۆی لەم خاڵانە دەبینێتەوە دەکەین: پەروەردە، کار و دەرهێنانی بژێوی ژیان و داهات، سڵامەتی خۆی و ژینگەکەی و دەورووبەری، بەشداری لە چالاکی جۆراوجۆر، کەڵک وەرگرتن لە تێکنۆلۆژی و دونیای مەجازی، بوونی پێوەندی لە گەڵ هاوتوێژ و ماباقی تاکەکانی کۆمەڵگا، هەست بە جیاوازی لە نێوان خۆی و نەسلەکانی دیکە و ... هتد، کە دەکرێ بە خوێندنەوەی دروست بۆ هەرکام لەم بابەتانە بتوانرێ لە خواستی لاوێک تێبگەیت یا خۆد هەوڵ بدەی لە راستای ئاوات و ئارەزووەکانی لاوێک هەنگاو هەلبگریت.

پەیڤی کۆتایی: با لاوانی کورد راسانی نوێی رۆژهەڵات بکەنە خواستێکی گشتی و هەموومان لەو راسانە بە هەر شێوەیەکی مومکین بەشداربین و شانازی خزمەتکردن بە نیشتمانمان لەم قۆناغە مێژووییەدا هەبێت.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: