• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ژولیەی ٢٠١٧ی زایینی - ٣١ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

مستەفا هیجری: "ئێمه پۆتانسیێلی به‌هاری كوردی له ئێران ده‌بینین"

زایینی: ١٨-٠٨-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٥/٢٨ - ١٨:٣٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مستەفا هیجری:
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ئورشەلیم ئانلاین" باسی لەوە کردووە کە ئێمە ‌پۆتانسیێلی ڕاپەڕین لە ‌دژی ڕێژیم، لە ‌هەموو ئێراندا و بە‌تایبەتی لە‌ کوردستاندا دەبینین، بەڵام ئەو پۆتانسیێلە ‌پێویستی بە‌ بەهێزکردن و یارمەتیدان هەیە. کوردەکان ئەگەر پشتیوانی بکرێن، دەتوانن ببنە ‌ناوەندی بە‌توانای ئەو راپەڕینە یان ئەو بەهارە ‌بۆ هەموو ئێران".

دەقی وتووێژەکە:

له وتووێژێكی تایبه‌تی ئورشەلیم ئانلاین، لەگەڵ بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ناوبراو باسی ئه‌و زوڵم و زۆره‌ دەکات كه كورده‌كانی ئێران چێشتوویانه و ئاماژە ‌به‌و هه‌موو سته‌مه که‌ڵه‌که بووه ده‌کات، که وای له کورده‌کانی کوردستانی ئێران کردووه، له دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران شۆڕشێکی ئازادیخوازانه ده‌ست پێ‌بکه‌ن. شۆڕشێک بۆ ڕووخاندنی و دامه‌زراندنی سیستمێکی دێموکراتی فێدڕاڵی، که ڕێز له مافی گشت نه‌ته‌وه‌کان و مافی مرۆڤ بگرێ.

له وتووێژێكی تایبه‌تی‌دا، له‌گه‌ڵ ئورشەلیم ئانلاین، بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەڵێت: "لە ‌سەرەتای هاتنە‌سەرکاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ‌ئێراندا، کوردەکانی ئەو وڵاتە ‌لەو باوەڕەدا بوون کە؛ ئەو ڕێژیمە‌ مافە ‌سیاسییەکانی خەڵکی ئێران دابین ناکات، بۆیه لە ‌ڕێفراندۆمی دیاریکردنی چەشنی ڕێژیم‌دا به‌شدارییان نه‌کرد. دواتر کورده‌کان داوای وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتیان کرد، بۆ ئەوەی به شێوه‌ی ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد بکرێت، و ڕێژیم ئۆتۆنۆمی بۆ میلله‌تی کورد قبووڵ بکات. بەڵام به پێچه‌وانه‌وه، ڕێژیم نه‌ته‌نیا داواکارییه‌کانی گه‌لی کوردی په‌سه‌ند نه‌کرد، به‌ڵکوو شه‌ڕێکی نه‌خوازراوی به‌سه‌ر گه‌لی کورددا سه‌پاند. ئۆپۆزیسیونی کورد، به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ده‌ستیان دایه شۆڕش بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی گەلی کورد. سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی باڵانسی هێز له نێوان هێزه ئازادیخوازه‌کانی گەلی کورد و ڕێژیمی ئێران، و ئه‌و هه‌موو پاڵه‌په‌ستۆیه که له‌سه‌ریان بووه و هه‌یه، گەلی کورد و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی ئه‌و گه‌له له خه‌بات له‌دژی ئه‌و ڕێژیمه به‌رده‌وامن و کۆڵیان نه‌داوه و کۆڵ ناده‌ن".

"ڕێژیمی ئێران شۆڕشی مێژوو خوڵقێنی گەلی کورد و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته شوومه‌که‌ی، به مه‌ترسی ده‌زانێ، و میلله‌تی کورد و ئازادیخوازانی ئه‌و گه‌له به دوژمنی سه‌ره‌کیی خۆی ده‌زانێت، و منداڵانی میلله‌تی کوردی له نێعمه‌تی خوێندن به زمانی دایکیی خۆیان بێبه‌ش کردووه. به‌م جۆره، سیاسه‌تی ئاپارتایدی به‌سه‌ر گەلی کورددا سه‌پاندووه. هه‌روه‌ها سته‌مێکی مه‌زهه‌بیی زاڵمانه‌شی به‌سه‌ر باوه‌ڕمه‌ندانی مه‌زهه‌بیی کورددا سه‌پاندووه. بۆ نموونه سوننی مه‌زهه‌به‌کان که ڕێژه‌یان له تاران ده‌گاته چه‌ند میلیون کەس، مافی ئه‌وه‌یان نیه که مزگەوتی خۆیان هه‌بێ و له‌هه‌ر چوار پارێزگاکه‌ی کوردستان، یارمه‌تیی مادی نادرێت به مزگەوته‌کان".

"ڕێژه‌ی بێکاری له کوردستان، به به‌راورد لەگەڵ شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران، زیاتره. چالاکیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و داخوازه‌کانیان، به نایاسایی ده‌ژمێردرێ و چالاکوانانی سیاسیی کورد، ده‌به‌ستنه‌وه به ئیسراییل و ئه‌مریکا، و به‌م دوایانه‌ش عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌وە. چالاکوانی سیاسیی کورد زیندانی هه‌تاهه‌تای بۆ دەبڕدرێتەوە و به‌شێکیشیان له‌سێداره ده‌درێن، ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی که له‌سه‌ر گەلی کورد هه‌یه، وای له کورده‌کان کردووه که له به‌رانبه‌ر ڕێژیمدا ڕاو‌ستن و ده‌ست بده‌نه شۆڕش".

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت: "ئه‌و هێز و توانایه له گەلی کورد و شۆڕشگێڕانی‌دا ده‌بینێ، که به‌هاری کوردی مسۆگه‌ر بکه‌ن". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت؛ "ئێمه له‌و باوه‌ڕەداین که پرسی کورد به‌گشتی له ئێستادا، پرسێکی گرینگی سیاسییه له ناوچه‌که‌دا. ئه‌وان مافه‌کانی خۆیان ده‌ناسن و خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن، کورد هێزێکی شوێندانەرە ‌لە ‌خۆرهەڵاتی نێوەڕاست، کوردی ئێرانیش وەکوو بەشێک لەو نەتەوەیە، ‌داهاتووی باشتری لە‌پێشە، بە‌تایبەت کە ‌کۆماری ئیسلامی، وەکوو سیستمێکی نامۆ لە‌ دەسەڵاتداری لە ‌ئێران، بە‌هۆی ناتەباییە نێوخۆییەکانی، گەندەڵ بوونی سەرتاپای ڕێژیمەکە، پەرەگرتنی ڕۆژبەڕۆژی زیاتری بێزاریی خەڵک و، قەیران خولقاندن و ئاژاوەگێڕی لە‌ناوچە، ناتوانێ بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە ‌بە ‌دەسەڵاتی خۆی بدات. ئێمە ‌پێمان وایە ‌کە ‌هەموو وڵاتانی دێموکرات و ئازادیخواز، پێویستە ‌یارمەتیی کوردەکانی ئێران بدەن لە‌خەبات دژی ڕێژیم، چوونکە ‌ئەو خەباتە ‌لە‌ ڕاستای بەهێز کردنی بەرەی دێموکرات لە ‌ناوچە‌ و بە‌دژی کۆنەپەرەستترین ڕێژیمی سەردەمە‌ کە ‌دژایەتی دێموکراسی و مافی مرۆڤ لە‌هەموو جیهاندا دەکات، یارمەتیی زۆربەی گرووپە ‌تیرۆریستییەکان دەدا، دەستێوەردان لە ‌کاروباری نێوخۆیی وڵاتان دەکا. لاواز بوون یان نەمانی ئەو ڕێژیمە‌، ئاشتی و سەقامگیری لە‌ خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بەهێز دەکا."

هجری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمە ‌وەکوو کورد، بەگشتی هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ هیچ دەوڵەتێک نییە ‌بە‌ ئیسرائیلیشەوە، بێجگە ‌لە ‌حکوومەتی ئەو وڵاتانەی مافی کورد پێشێل دەکەن، لەو باوەڕەدام کە‌زۆربەی خەڵکی ئێرانیش هەر وا بیر دەکەنەوە. ئێمەی کورد بەرنامەی جیابوونەوە لە ئێرانمان نیە، بەڵکوو خەباتی ئێمە ‌بۆ دامەزراندنی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدڕاڵە، ‌کە ‌لەودا، کورد و باقی نەتەوەکان، بە‌شێوەی ئۆتۆنۆمی حکوومەتی خۆجێیان هەبێ، و لە ‌بەڕێوەبردنی ئێرانیشدا، بە‌گوێرەی یاسایەکی دێموکراتیک بەشدار بن". هیجری هه‌روه‌ها ده‌‌ڵێ كه؛ "كورده‌كانی ئێران، بێزان "له ئیداره کردنی سیاسەتی ئامریکا لە‌سەردەمی سەرۆکایەتیی ئوبامادا، و زۆرتر بە هەوڵدان بۆ سازان لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بووە، بە‌تایبەت واژۆی گرووپی ١+٥، سەبارەت بە ‌لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، بە‌سەرۆکایەتی ئامریکا، دەستی ئەو ڕێژیمەی ئاواڵەتر کرد بۆ سەرکوتی ئازادیخوازانی ئێرانی، بە‌کورد و باقی نەتەوەکانەوە. هەروەها لە‌ یارمەتیدانی زیاتری ڕێژیم بە ‌گرووپە ‌تیرۆریستییەکانی ناوچە ‌و لە‌ئاکامدا وێرانیی و کۆشتاری زیاتر لە ‌خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و زۆر شوێنی دیکەی دنیا."

"مستەفا هیجری دەڵێت: "ئێمە ‌پۆتانسیێلی ڕاپەڕین لە‌دژی ڕێژیم، لە ‌هەموو ئێراندا و بە‌تایبەتی لە‌ کوردستاندا دەبینین، بەڵام ئەو پۆتانسیێلە ‌پێویستی بە‌ بەهێزکردن و یارمەتیدان هەیە. کوردەکان ئەگەر پشتیوانی بکرێن، دەتوانن ببنە ‌ناوەندی بە‌توانای ئەو راپەڕینە یان ئەو بەهارە ‌بۆ هەموو ئێران". حیزبی دێموکرات زیاتر له ٧٠ کیلۆمیتر له نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کۆنتڕۆل کردووه، و دامه‌زرێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵه، و لە لایەن زیاتر له ٥٠ له سه‌دی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانه‌وه، پشتیوانی لێ ده‌کرێت. حەشیمەتی گەلی کورد له ئێران ١٠ میلیۆنه. "حیزبی دێموکرات بۆ ماوه‌ی زیاتر لە ٧٠ ساڵ، ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشی گەلی کوردی کردووه و ده‌یکات. جووڵانه‌وه‌ی کورد گه‌یشتۆته قۆناغێکی تازه و ئێمه له گشت بواره‌کانی، کولتووری، مه‌ده‌نی و نیزامی‌دا، بۆ وه‌دست هێنانی سیستمێکی دێموکراتیی فیدڕاڵی له کوردستانی ئێران چالاکین."
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لــە مێــژووی مرۆڤایەتیــدا ...
ــ چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
ــ پێوەر و پرەنســیپە نەگۆڕەکانی قاسملوو لە سیاســەتدا بە نیسبەت کوردەکانــی پارچەکانی دیکە
ــ وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ دوکتور ئیدریس ئەحمەدی
  • مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە دەگمەن دەبینین کە دوو لایەن لە مێزی وتووێژ کەڵک وەربگرن تاکوو لایەنێک لایەنەکەی دیکە لە نێو بەرێ مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە دەگمەن دەبینین کە دوو لایەن لە مێزی وتووێژ کەڵک وەربگرن تاکوو لایەنێک لایەنەکەی دیکە لە نێو بەرێ
    ئاخرین جار کە چووم و چاوم پێی کەوت بۆ پێشوازی من هاتبووە بەر دەرکی ساڵۆنەکە؛ هاتە پێش و بە پێکەنینەوە گووتی: "ئێستاش هەر بیر لە ڕێژیم چەینج دەکەیتەوە؟" یانی دەتەوێ حکومەتی ئێران بگۆڕی گووتم: "بەڵێ ئێستاش دەمهەوێ حکومەتی ئێران بگۆڕم، ئەنگۆش ڕۆژێک دێنە سەر ئەو باوەڕەی بەڵام ئەو ڕۆژە زۆر درەنگ دەبێ و هەردووک لامان هەزینەی زۆری بۆ دەدەین."
  • چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
    ئەم سیاسەتە پیلان داڕێژراوەی رێژیم یەک لاوازیی گرنگ و ئەساسیی هەیە کە ڕێژیم بیری لێ نەکردبووەو لە راستیدا نەک خاڵی لاواز، بەڵکوو چاڵی لاوازی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە.
  • کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ. کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ.
    کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ.
  • ٤٥ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی ٤٥ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی
    تا ئێستا چەند کتێب لە بارەی ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندی نەمر حەسەن زیرەک چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە بریتین لە: چریکه‌ی کوردستان، ژیان و هونه‌ری، گه‌وهه‌رێ، حه‌سه‌ن زیره‌ک و هێندێ له‌ به‌رسه‌رهاته‌کانی.
  • ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژئاوای کوردستان
    چەندە ئەمریکا سوود لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد دەبینێت، بێگومان هێندەش سوودی بۆ کورد دەبێت، هەر بۆیە نابێ کورد چاوەڕوان بێ کە تەنیا ئەو لەو دۆستایەتییە قازانج بکا یا خۆی بە قوربانی ببینێت.
  • زاڵبوونی حکوومەتی تێرۆر لە کوردستان   و تەبارناسینی مێژووی ئەم دیاردەیه زاڵبوونی حکوومەتی تێرۆر لە کوردستان و تەبارناسینی مێژووی ئەم دیاردەیه
    سەدەی ٢٠ که بۆ ئێمەی کورد لە لایەک وەبیرهێنەرەوەی ڕاپەڕینه جۆراوجۆرەکانی دژه ئستعمار و دژه داگیرکەرەکانی وڵاتمان بووە و لە لایەکی دیکەوە لێوانلێو بووە لە گۆڕانکاری ژئۆپۆلتیکی لە سەرانسەری جیهاندا و سەربەخۆیی زۆربەی نەتەوەکانی ژێر ژێرچەپۆکەی جیهان، شتێک بێجگە لە دووپات بوونەوەی مێژووی دیلیەتی نەتەوەکەمان نەبووە.
  • یاری کردن بە گیانی هاووڵاتییان یاری کردن بە گیانی هاووڵاتییان
    دوای بەدواداچوونی هۆكاری ئەو نەخۆش‌کەوتنە پزيشكان ڕایانگەیاند کە جووتیاران کەڵکیان له سەمی شيميايى وەرگرتووە و ئەو دەرمانانە هيچ كوالێتيیەكيان نەبووه و ماوه بەسەرچوو بوونه.
  • چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی نیزیک بە ٤٠ ساڵ شکستی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی نیزیک بە ٤٠ ساڵ شکستی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران
    بە گشتی دەسەڵاتە ئیدئۆلۆژیک و دیکتاتۆرەکان بۆ هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی هەموو کات لە پڕوپاگەندەکانی خۆیاندا، کاتی ئێستایان لەگەڵ کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتیان بەراورد دەکەن ئەوەش کارێکی زۆر هەڵە و هەڵخەڵەتێنەرە چونکە، تەواویەتی دونیا لە حاڵی گەشە کردندایە و بۆ لێکدانەوەی ئەنجامی ئابووری هەر وڵاتێک باشتر وایە کاتی بەردەست لەگەل رکابەرەکانی ئەم وڵاتە و ئابووریی جیهانی بەراورد بکرێت.
  • بەرەی ڕێژیمی ئێران لە نێوخۆوە بەرەی ڕێژیمی ئێران لە نێوخۆوە
    بەرهەمی ئەم کارە، ڕاستەوخۆ دەچێتە خەزانەی حیزبی دەسەڵاتدار. بەڵام کورە لەبەر یارمەتیی دراوسێکەی، واتە چین، توانیویەتی زۆرێک لە پەنابەران لە سەر سنوور یان تەنانەت لە بەردەم باڵوێزانی وڵاتان لە پێکەن بگەڕێنێتەوە و سزای بدات.
  • کاوە سەرکەوت کاوە سەرکەوت
    رۆژی ١٥ی پووشپەڕ، لە شەڕی دەستەویەخەی شۆڕشگێڕی و تاوانباریدا، دوو نوێنەری ئازا و ئازاد و چاو پڕلە برووسکەی کۆڵنەدان و بەرخۆدان، مێژوویان پەلکێشی کۆساڵان و بۆڕیەر کرد و دووبارە دوژمنیان مایەپووچ کردەوە و لەو شەڕە بەتەواوی نابەرابەرەدا، دووئیرادەی بەرز و نارنجۆکێک بەسەر سەدان پاسداری تیرۆریست و جبەخانەی تاریکپەرستیدا سەرکەوتن، تاکوو دووبارە بسەلمێندرێتەوە کە ئیرادەی شۆڕشگێڕی و بەرزی مرۆیی زۆر بەهێزتر و بەرزترە لە چەکوچۆڵی دوژمنان.
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.