کوردستان میدیا: ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ئامارێکی نوێدا ڕایگەیاند؛ ئاو، برق و سووتەمەنی، گرانترین پێداویستییەکانن لە ئێراندا.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی ئامار، نرخی هەڵاوسانی ئاو، برق و سووتەمەنییەکان لە ئێران، ٩/٢٧% بووە، کە بە بەراورد لەگەڵ پێداویستییەکانی دیکەی وەک خواردەمەنییەکان و خزمەتگوزارییەکان، بەرزترین ئاستییان تۆمار کردووە.
بەپێی ئەم ئامارانە تەنیا لە مانگی گەلاوێژدا، ئەم دەستە لە پێداویستییەکان ٤/١% بە بەراورد لەگەڵ مانگی پووشپەڕ، زیادبوونیان بەخۆوە بینیوە.
هاوکات دەستەی پێویستییەکانی وەک خواردەمەنییەکان و خواردنەوەکانیش، ٨/٢% هەڵکشانیان تۆمار کردووە.
ئەم ئامارانەی ناوەندی ئامار لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە؛ هەواڵدەریی مێهر لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، ڕێژەی قەرزەکانی دەوڵەت بە بانکەکان ٢٠% زیادی کردووە، و لە ١٠٥هەزار میلیارد تمەنەوە لە ساڵی ١٣٩٤، گەیشتۆتە ١٢٨هەزار میلیارد تمەن لە ساڵی ١٣٩٥دا.
لە هەواڵێکی دیکەشدا، ئاخوند عەلەمۆلهۆدا نوێنەری عەلی خامنەیی لە خۆراسان، باسی لە شێوازی چارەسەری کێشە و قەیرانە ئابوورییەکان لە ئێراندا کردووە و وتوویەتی؛ تەنیا ڕێگەی دەربازبوونمان لەم دۆخە بریتییە لە؛ داخستنی درگاکانی وڵات و پچڕانی پێوەندییەکان لەگەڵ دنیای دەرەوە؛ ئاخاوتنێک کە کۆرەی باکوور لە زەینی مرۆڤدا وێنا دەکاتەوە.