کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

15:45 - 10 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دێرین و کەسایەتییەکی ناسراوی شاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قادر شەهابی دێبوکری کوڕی بوداغ خەڵکی شاری مهاباد، دوای دوو ساڵ گیرۆدە بوونی بە نەخۆشینی ئاڵزایمێر، بە داخەوە کۆڕی هاوڕێ و خۆشەویستانی بەجێهێشت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

قادر شەهابی دێبوکری، کەسایەتی ناسراو و خەباتکاری دێموکرات، سیمایەکی سیاسی و ناسراوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازنەی گەلەکەمان بوو.ناوبراو ئەندامەتی و تێکۆشان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایلە شانازییەکانی خۆی وەسف دەکرد و تاکۆتایی ژیانی بە ئامانجەکانی وەفادار مایەوە.

کاک قادر پێش سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی پاشایەتیی پەهلەوی، لە شاری تاران مودیری باشگایەکی وەرزشی بووە و پاش سەرکەوتنی شۆڕش گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە خەباتی ئاشکرای حیزبەکەیدا بەوپەڕی تواناوە بەشداریی کرد، پاشان لە شاری بۆکان بوو بە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەو دواتر لە کۆنگرەی چوارەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، وەک ئەندامی کۆمیسیونی بازڕەسی هەڵبژێردرا.

کاک قادر بەدرێژایی ژیانی وەکوو دڵسۆز و ئەمەگداری حیزبەکەی لە نێو خەڵکی مەهاباددا پێناسە دەکرا کە بەداخەوە پاش دووساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە هاوڕێ و هاوخەبات و کەسوکار و بنەماڵەی کاک قادر دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.