کوردستان میدیا: مام ڕەحمان عەزیزپەنا ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکهوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به ناوی مام ڕەحمان عەزیزپەنا کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی هەڵۆی سەر به شاری بانه، له تەمەنی ٥٩ ساڵیدا به هۆی نهخۆشی کۆچی دوایی کرد.
مام ڕەحمان له ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی تا ساڵی١٣٦٠ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووه و پاشان له سەر داوای حیزبی دێموکرات گەڕاوەتەوه ناو بنەماڵەکەی، بەڵام پێوەندیی لەگەڵ حیزب هەر بەردەوام بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازەکەی مایەوە.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه وخزم و کهسوکاری ناوبراو دهکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.