کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له سەردەشت هێرش کرایه سەر مۆڵگەیەکی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران

15:41 - 20 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: کۆمەڵە چەکدارێکی نە ناسراوهێرشیان کرده سەر چەند شوێن لە نێو شاری ڕەبەت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن چەند چەکداری نەناسراوەووه هێرش کراوەته سەر چەند شوێن لە نێو شاری ڕەبەت و بۆ ماوەیەک تێکهەڵچوون هاتووەته ئاراوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەو هێرشه بۆ سەر مۆڵگەیسپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە تەنیشت دەرمانگای روستایی و بنکەیپۆلیس کراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته، لە کاتی ئەو هێرشەدا بۆ سەر مۆڵگەی سپای پاسدرانی ڕێژیمی ئێران، کەسێک بە ناوی عەزیز قادری که یەکێک لە بەکرێگیراوانی کۆنی ڕێژیمه، بە توندی بریندار دەبێت و بۆ نەخوشخانەی شاری ورمێ دەگوێزرێتەوە.

دوای ئەو ڕووداوە بەرپرسانی ڕێژیمی داگیرکەری ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی بە نیسبەت ئەو ڕووداوە و بە تایبەت ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆمبێکیان لە نزیک دەرمانگای ئەو شارهتەقاندەوە.

هاووڵاتییانی شاری ڕەبەت رایانگەیاندووە کە چاندن و تەقاندنەوەی ئەو بۆمبە کاری ڕێژیمە، بە مەبەستی خەوشدارکردنی سیمای بێگەردی ڕاسانی حیزبی دێموکرات.

هەروەها هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایانگەیاندووە که، هەرجۆرە کار و کردەوەیەکی لەم چەشنە، لە هەر شوێنێکی کوردستان بە توندی ئیدانە و ڕەت دەکەنەوە و لەڕیزی پیلانە دزێوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرام دژی بزووتنەوە و خەڵکی کوردستانی دەزانن.