" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ رێوڕه‌سمێکی‌ کونسووڵی فه‌ڕانسه‌ به‌شداریی کرد

زایینی: ٣١-٠٨-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٦/١٠ - ١٤:٠١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ رێوڕه‌سمێکی‌ کونسووڵی فه‌ڕانسه‌ به‌شداریی کرد
کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکرات له‌ رێوڕه‌سمی "کۆتایی هاتنی مه‌ئمووریه‌تی سه‌رکونسووڵی فه‌ڕانسه‌ له‌ هه‌رێم" به‌شداریی کرد و له‌و رێوڕه‌سمه‌دا دیاریی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری پێشکه‌ش به‌ سه‌رکونسووڵ کرا.


به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٩ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمێکی رێزلێنان بۆ به‌ڕێز دوکتور "فریدریک تێسۆ" سه‌رکونسووڵی کۆماری فه‌ڕانسه‌ له‌ هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی "کۆتایی هاتنی ئه‌رک و مه‌ئمووریه‌تی له‌ هه‌رێمی کوردستان" به‌ڕێوه‌چوو و له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی کونسووڵی فه‌ڕانسه، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز "حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی" جێگری سکرتێری گشتیی حیزب به‌شداریی کرد.

2074.jpg



رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" ده‌ستی پێکرد و دواتر پێشانگایه‌کی وێنه‌یی له‌سه‌ر ژیانی دوکتور فریدریک له‌ خه‌بات و تێکۆشانی نێو کوردان و ماندوو بوون و زه‌حمه‌ته‌کانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی و کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی و پێوه‌ندیی ناوبراو له‌گه‌ڵ دوکتور قاسملوو و پیشان درا.

2071.jpg


پاشان له‌سه‌ر رۆڵی کونسووڵی پێشووی فه‌ڕانسه‌ و کار و چالاکییه‌کانی له‌ هه‌رێمی کوردستان، کورته فیلمێکی دێکۆمێنتاری پیشان درا.


له‌و رێوڕه‌سمه‌دا دیاریی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی"یه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ دوکتور فرێدریک تێسۆ کرا.

2070.jpg


شاندی حیزب له‌و رێوڕه‌سمه‌دا چاوی به‌ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و کونسووڵی ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتان له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌وت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا