کوردستان میدیا: وه‌زاره‌ت ده‌ره‌وه‌ی میسر له‌هه‌مبه‌ر به‌لاڕیدا بردنی قسه‌کانی محه‌ممه‌د مورسی، خوازیاری ئه‌وه‌یه که ئێران داوای لێبوردن بکات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رادیۆ فه‌ردا، وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه، که ئه‌حمه‌د عه‌بدولعه‌زیز عامر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری ناوچه‌یی و ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین، كار‌داری باڵویزخانه‌ی رێژیمی ئێرانی له مه‌نامه بانگهێشت کردووه و ناڕه‌زایه‌تیی وڵاته‌که‌ی له‌هه‌مبه‌ر به‌لاڕیدا بردنی قسه‌کانی مورسی له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی ده‌نگ و ره‌نگی رێژیمه‌وه له‌مه‌ڕ هێنانی ناوی به‌حره‌ین له جیاتیی سووریه پێ راگه‌یاندووه و خوازیاره تاران داواى لێبوردن بكات.
به‌پێی ئه‌م به‌یاننامه‌یه، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به‌هۆی هێنانی نێوی به‌حره‌ین له جیاتیی نێوی سووریه له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌کاتی وه‌رگێڕانی وته‌کانی محه‌ممه‌د مورسی له رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی دانیشتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێ‌لایه‌ن له تاران هاته ئاراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین داوای له ئێران کردووه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی خۆی داوای لێبوردن بکات، چۆنكه ئەو هه‌ڵسوکه‌وته‌ى رێژیمی ئێران گرژیی خستووتە نێوان پێوەندیی دۆستانە و برایانەی نێوان بەحرین و میسر.
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی محه‌ممه‌د مورسی، کاتێک که سه‌رکۆماری میسر ره‌خنه‌ی له ڤێتۆی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به سووریه له‌لایه‌ن رووسیه و چینه‌وه گرت، گوتی: ڤێتۆ ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ئاڵوگۆڕه‌کانی خه‌ڵکی سووریه‌ی کورت کرده‌وه، وه‌رگێڕی ته‌له‌فزیۆنی رێژیمی ئێران گوتی: ڤێتۆ ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی خه‌ڵکی کورت کرده‌وه.
له درێژه‌دا مورسی رایگه‌یاند: ئێمه پاڵپشتی له خه‌ڵکی سووریه له دژی رێژیمی سه‌رکوتکه‌ر ده‌که‌ین، وه‌رگێڕ گوتی: هیوامان مانه‌وه‌ی سووریه‌ی خاوه‌ن پشتیوانه‌ی خه‌ڵکییه.
محه‌ممه‌د شوومان مامۆستای پێوه‌ندییه‌کانی زانینگه‌کانی میسر به ئه‌لجه‌زیره‌ی گوتووه: ئه‌مه هه‌ڵه نه‌بوو، به‌ڵکوو ریسواییه‌کی راگه‌یاندنی، ئه‌خلاقی و سیاسیی رێژیمی ئێرانه. ئه‌م رووداوه ده‌رخه‌ری هه‌ڵسوکه‌وتی داڕێژراوی رێژیم له‌مه‌ڕ به‌لاڕیدا بردنی تێگه‌یشتنی بیروڕای گشتیی نێو خۆی ئێرانه.