کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ شەهید ئاوارە لە وڵاتی هولەند بەڕێوە چوو

16:47 - 13 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە کۆڕی شەهید ئەیووب ڕەمەزانی، پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان‌دا بەشداریی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری ئارنهێم لە وڵاتی هولەند، کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ شەهید ئەیووب ڕەمەزانی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و کوردانی دانیشتووی هولەند بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی حەسەن مەجیدی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی هولەند بەشدارییان کرد و پەیامێکیان لەو پێوەندییەدا پێشکەش کرد.

حەسەن مەجیدی لە پەیامێکدا وێڕای هاودەردی و سەرەخۆشی لە بنەماڵە وهاوسەنگەرانی شەهید ئەیووب ڕەمەزانی، باسی لە ڕۆڵی پێشمەرگانی کوردستانی ڕۆژهەلات کرد کە کاتێک نیشتمان دەکەوێتتە مەترسی سنوور نامێنێ وئامادەن لە هەرشوێنێک کە پێویستییان پێ بێت گیانی خۆیان فیدای گەل ونیشتمانەکەیان بکەن.

مەجیدی لەو پێوەندییەدا باسی لەوە کرد که خوێنی شەهید دکتۆر سلێمان لە باکوور و ڕەسوول محەممەدزادە لە ڕۆژهەلات و ڕەییس موهاجر لە باشوری کوردستان بەلگەێکی حاشا هەلنەگرە بۆ بروا بوون بە هەستی نەتەوایەتی و هەست بە بەرپرسیارەتی کردن لە هەمبەر کورد وکوردستان.