کوردستان میدیا: له بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست‌دا، په‌ڕه‌گرافێک له‌سه‌ر پرسی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان په‌سند کرا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، به‌شی یه‌که‌می رۆژی کۆتایی٢٤مین کۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست بۆ باس و لێدوان له‌سه‌ر چه‌ندین پرس و گرفتی سیاسیی جیاواز ته‌رخان کرا بوو.
له به‌شی دووهه‌م و کۆتایی کۆنگره‌دا بڕیارنامه‌ی کۆتایی کۆنگره هاته به‌رباس و دواتریش په‌سند کرا.
سێ حیزبی کوردیی ئه‌ندامی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست، به‌ناوه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی(BDP)، پێکه‌وه په‌ڕاگرافێکیان له‌سه‌ر پرسی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پێشنیار کرد.
جێگای باسه که حیزبیCHP ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌سند کردنی ئه‌م په‌ڕه‌گرافه ده‌ربڕی و له‌م پێوه‌ندیه‌دا له‌سه‌ر پێداگرایی هه‌رسێ هێزی کوردستانی له‌سه‌ر مافی چاره‌نووسینی گه‌لی کورد، پێشنیاره‌که‌ی هه‌ر سێ حیزبه کوردییه‌که‌ی ئه‌ندامی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست په‌سند کرا.
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی ١٢ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆناڵ سوسیالیست، دوای سێ رۆژ کاری به‌رده‌وام و په‌سند کردنی بڕیارنامه‌کانی کۆنگره، کۆتایی به‌کاره‌کانی خۆی هێنا.