کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕوسیە کۆتایی بە هاوکارییەکانی لەگەڵ لاهەدا هێنا

16:34 - 27 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: پاش بڕیاری لاهە لەپێوەندی لەگەڵ قەیرانی ئۆکراین، ڤێلادیمێر پوتین بڕیاری کشانەوە و هاوکاری نەکردنی دادگای لاهەی دەرکرد.

پاش ئەوەیکە رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر فاتۆ بێنسودا دادستانی گشتی دادگای نێونەتەوەیی لاهە ڕاپۆرتێکی لەسەر قەیرانی ئۆکراین بڵاو کردەوە سەرکۆماری ڕوسیە بڕیاری دا بان کی مۆن لەپێوەندی لەگەڵ ئەم بڕیارەی وڵاتەکەی ئاگادار بکەنەوە.

لاهە وەک ئاکام و دەرەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕایگەیاندووە کە ڕووسیە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی چەندین ناوچەی ئۆکراین کەڵکی لە هێزە سەربازییەکانی وەرگرتووە و بارودۆخی نیمچە دورگەی کریمە قەیراناوییە.

سەرەڕای بوونی چەندین بەڵگە لەپێوەندی لەگەڵ بەشداری و بوونی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین، مۆسکۆ بەتەواوی ڕەتی کردووەتەوە کە هێزی سەربازی لە خاکی ئۆکرایندا هەبێت.

ڕووسیە یەکێک لەو ٣١ وڵاتەیە کە پێڕەو و ئەساسنامەی دیوانی لاهەی واژۆ کردووە.

ئەرکی دیوانی لاهە بریتییە لە بەدواداچوون بۆ تاوانەکانی ژینۆساید، تاوان لە دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی شەڕ کە تاکوو ئێستا بڕیاری لەسەر ئەنجامدانی ژینۆساید لە ئۆگاندا، کۆنگۆ، ئافریقای ناوەندی و کێنیا و هەروەها شەڕی دارفور لە سودان دەرکردووە.