کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاسان کۆ بوویەوە

16:49 - 27 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاسانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆ بوویەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٦ی خەزەڵوەری ۱۳۹٥ی هەتاوی، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوڕێیەتی هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاسانی کوردستانی ڕۆژهەڵات وکۆمەلێک تێکۆشەری ئەم قۆناغە لە خەبات و تێکوشانی حیزب و گەل کۆبوویەوە.

سەرەتا مستەفا هیجری وێڕای بەخێرهاتن کردنی بنەماڵەی شەهیدەکان لە لایەن دەفتەری سیاسی و ڕێبەریی حیزبەوە جارێکی دیکە بەداخبوونی حیزبی بۆ شەهید بوونی هاوڕێیانمان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا پیرۆزیی ئامانجی شەهیدان و پێشوازی هاوڕێ سەربەرزەکانیان بۆ بەردەوامی لە خەبات لە ڕێگەی ئەو ئامانجە بۆ ئێمە و گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازان جێی شانازییە.

هیجری باسی لەوە کرد ئەو تێچووە بۆ ڕزگاری گەلی کورد لە چنگ ڕێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێرانە ، بۆ وەدیهێنانی ئەو ئامانجانە ڕۆڵەکانی کورد دێنە سەنگەری هاوڕێی شەهیدەکانمان و بە فیداکارییەوە درێژە بە خەباتەکەیان دەدەن.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات هەروەها باسی لەوە کرد ئەرکی ئێمەیە بە هەر شێوەیەک بۆمان بکرێ خزمەت بە ئێوە و منداڵەکانتان بکەین، ئێوەش ئەرکێکی سیاسی، نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانە و ئەمەگناسیتان لە سەر شانە، ئەویش ڕێزگرتن لە ئامانجەکانی حیزبەکەتان و پاراستنی بەها مرۆیی و پیرۆزەکانی شەهیدە سەربەرزەکانە، ئەو چاوەڕوانییەتان لێدەکەین هەر وەک تا ئێستا نیشانتان داوە بە حیزبەکەتان وەفادار بوون و تا بە ئامانج گەیشتنی درێژە پێدەر و ئاڵا هەڵگری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدە نەمرەکان بن و نموونەی بە ئیرادە و بەوەج بن.

لە کۆتاییدا بەشدارانی کۆبوونەوەکە وێڕای سپاس و پێزانین لە حیزبی دیمۆکرات بۆ بە ئاگا بوون لە بنەماڵە و منداڵانی شەهیدان، بەردەوامی لە خەبات بۆ گەیشتن بە ئامانجی شەهیدانیان بە ئەرکی سەرشانی خۆیان زانی.

مستەفا
مستەفا هیجری لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاسان کۆ بوویەوە

مستەفا
مستەفا هیجری لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاسان کۆ بوویەوە

مستەفا
مستەفا هیجری لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاسان کۆ بوویەوە

مستەفا
مستەفا هیجری لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاسان کۆ بوویەوە

مستەفا
مستەفا هیجری لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاسان کۆ بوویەوە

مستەفا
مستەفا هیجری لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاسان کۆ بوویەوە