• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

شۆرای فەرهەنگیی رێژیم لە روانسەر بڕیاری گۆڕینی ناوی شەقام و كۆڵانەكانی ئەو شارەی دا

زایینی: ٠٧-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٩ - ١٣:٤٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شۆرای فەرهەنگیی رێژیم لە روانسەر بڕیاری گۆڕینی ناوی شەقام و كۆڵانەكانی ئەو شارەی دا
كوردستان‌ میدیا: شۆرای فەرهەنگیی گشتیی رێژیم لە شاری روانسەر ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاری گۆڕنیی ناوی كوردیی شەقام و كۆڵانەكانی ئەو شارەی داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو كۆبوونەوەیەدا كەلە فەرمانداریی رێژیم لەو شارە بەڕێوە چووە، كە تێیدا نوێنەری فەرماندار، ئیدارەی ئیتلاعات، فەرهەنگ و ئیرشاد، شۆرای شار، شارەوانی، ئیمام جومعە و كەسانی جێگای باوەڕی رێژیم لەناو شار بەشدار بوون و بڕیار دراوە ناوی سەرجەم گەڕەك، شەقام و كۆڵانانە كە كوردین و تایبەتمەندیی ئەو ناوچەیەیان پێوەیە، بگۆڕدرێن.

بەپێی زانیاریی شارەزایانی ئەم مەسەلەیە ناوی زۆربەی گەڕەك و كۆڵان و شەقامەكانی شاری روانسەر كوردین و لەناو خەڵكدا جێگایان گرتووە و گۆڕینیان جیا لە بریندار كردنی هەستی نەتەوەیی خەڵك، كێشەی جۆراوجۆر بۆ هاووڵاتییان ساز دەكات.

ناوی ئەو كۆڵان و شوێنە گشتییانەی كە رێژیم دەیهەوێ‌ بیانگۆڕێ‌، زۆربەیان ناوی رەسەنی كوردی، شاعیران و نووسەران و كەسایەتیی ناودار و خۆشناوی كوردن و لەناو خەڵكدا جێ‌ كەوتوون، وەك باو رێژیم دەیهەوێ‌ لەباتی ئەو ناوانە ناوگەلێك دەست نیشان بكات كە غەیرە كوردین و تایبەتمەندیی ئیدئۆلۆژیی مەزهەبیی كۆماری ئیسلامییان پێوە دیار بێت.

هەروەك لە ساڵانی پێشووشدا لە شوێن و ناوچەكانی دیكە لە گۆڕینی ناوی شار، گوند، شوێنە پیرۆزە و گشتییەكانی كوردستاندا رەچاوی كردووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک