کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەلی خامنەیی لە ئورووپا پەرە بە تێرۆریزم دەدات

17:13 - 17 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: ڕێبەری ڕێژیمی ئێران عەلی خامنەیی لە نامەیەکدا ڕوو لە لاوانی ڕۆژئاوا باسی لەوە کردووە کە؛ لەگەڵ ئیسلام لە ڕێگای سەرچاوە سەرەکییەکانی کە هەمان ڕێژیمی ئێرانە ئاشنا بن.

ڕۆژنامەی کیهان لندن لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دوای ئەوەیکە خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران لە دادگای میکۆنوس بە یەکێک لە بکەرانی تێرۆی میکۆنوس ناسێندرا، ناوبراو لە هەر چەشنە سەفەرێک بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی قەدەغە کرا.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە؛ لە کەیفەر خواستی سەردۆزگەری گشتیی بێرلین کۆمیتەی کاروباری تایبەت هاتووە کە؛ سەرکۆمار، سەرۆکی واواک، وەزیری کاروباری دەرەوە و ڕێبەری مەزهەبی، ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە پێک دێنن کە چەرخی ماشێنی مەرگ بۆ لەناوبردنی دژبەران وەگەڕ دەخەن.

سەرەڕای ئەو ڕابردووه پڕ لە سەرشۆڕی و خوێنڕشتنه، خامنەیی بە بێ هیچ سڵەمینەوەیەک، لە نامەیەکدا بۆ لاوانی ڕۆژئاوا باسی لەوە کردووە کە؛ لەگەڵ ئیسلام لە ڕێگای سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاشنا بن.

مەبەستی خامنەیی لەو سەرچاوە سەرەکییە هەمان ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە و کەسێکی وەک خۆی، کە ولی فقیهـه.

خامنەیی بۆ بەکردەوە کردنی ناوەرۆکی ئەو نامەیە بوودجەیەکی گەورەی تەرخان کردووە و وێنە و پۆستێری تایبەت لە ئووروپا بڵاو دەکاتەوە.
ئەرکی ئەو پڕۆپاگەندایە لە ئەستۆی گرووپێک بە ناوی letter4uـه کە سەرچاوە ئەسڵییەکانی ئیسلام لە زمانی وەلی فەقیهـەوە بڵاو دەکاتەوە.

وڵاتانی ئورووپایی نیگەرانیی خۆیان نیسبەت بەم نامەیەی خامنەیی دەربڕیوە و بە شەڕی نیابەتی ناوی لێ دەبەن، کە دەبێته هۆی ئەوەیکە گرووپە جیاوازەکانی کۆمەڵگا پەیوەست بە ئیسلامییە توندڕەوەکان بن و ئورووپا بە سەر دوو بەرەدا دابەش بکەن.

دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی دیکە بەردەوام ناڕەزایەتی و نیگەرانی بەرپرسانی ئەو وڵاتانەی لێکەوتووەتەوە.