کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاسان ئیرادەی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەهێزتر دەکات

14:43 - 18 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: چالاکییەکانی تایبەت بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە مەبەستی ڕێزگرتن لە خەباتی نوێێ حیزب، چالاکی بەڕێوە دەبەن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ شەهیدان و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم چالاکییە تەبلیغییەدا بە نووسینی دروشمی بژی ڕاسان و ئێمە ئامادەی بڕیارین و دروشمگەلی دیکە، پشتیوانیی خۆیان لە ڕاسان دووپات کردەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندین شار و گوندی ڕۆژهەڵات چالاکیی تایبەت بە ڕاسان بەڕێوە چوو و لەو چالاکییانەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و خەباتی نوێی ئەو حیزبە دەربڕیوه.