• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی ژانویەی ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی  

ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

زایینی: ٠٨-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/١٩ - ١٣:١٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە کەمپی باریکە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک "محەممەد محەممەدی" کوڕی "ئەحمەد" خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە کەمپی باریکە لە کوردستانی باشوور ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەد ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە دایک بوو و لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەو ڕێبازە مایەوە.

تەرمی کاک محەممەد لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه و خزم و که‌سوکاری ناوبراو ده‌کات و خۆی به شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ جاڕنامه‌كه‌ی ڕۆحانی، له كۆیه ده‌نگی دایه‌وه
ــ مامۆستایانی قوتابخانە لە ژێر ستەمی ویلایەتی فەقیهدا
ــ سەلام ئیسماعیل پوور، چالاكی سیاسی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "كوردستان"دا: ئەو دیوارەی كە چەندین سەدە كرماشانی
گەمارۆ دابوو، داڕووخاوە
ــ گەمە بە کارتی داگیرکەران، ئاکامەکەی دۆرانە