کوردستان میدیا: عەلیئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی یەکێک لە گەوره بەرپرسانی خوێنڕێژی ڕێژیمی ئێران و تێرۆریستی نێودەوڵەتی، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا جەستەی ناپاکی بۆ هەمیشە له دنیا ڕۆیی.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردووە کە، عەلیئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی، سەرۆکی کۆڕی دیارییکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە مرد.
عەلیئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣١٣ی هەتاوی لە شاری ڕەفسەنجان سەر بە پارێزگای کرمان لەدایک بووە، ناوبراو کەسایەتی ئایینی و سیاسەتمەداری ڕێژیمی ئێران بوو کە بە ناسنامەی ڕێژیمی ئێران ناوبانگی هەبوو.
ئەو تێرۆریستە بەناو بانگە لە کاتی زیندووبوونیدا دوو جار سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئێرانی بە دەستەوە بووە و لە سەردەمی دەسەڵاتداریی خۆیدا گەورەترین جینایەت و تێرۆری لە جیهاندا بە تایبەت دژی نەتەوەی کورد ئەنجام دا.
ڕەفسەنجانی باوکی تێرۆریست، لە ماوەی جەنگی ٨ ساڵەی عێراق و ئێران، یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بوو و دەیان هەزار کەس لە بەرەکانی شەڕی زێدەخوازی ڕێژیم بە فەرمانی ناوبراو کوژران.
عەلیئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی، یەکێک لەو بەرپرسە جەلادانەی ڕێژیمی ئێران بووە کە دەستی لە بەرنامەداڕێژەریی تێرۆری ڕێبەرانی گەلی کورد وەک دوکتور سادق شەرەفکەندی و و دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوودا هەبووە و لە لایەن دادگای ئاڵمانەوە بە ئەنجامدانی تێرۆری نێودەوڵەتیی ناسێندرابوو و لە لایەن پۆلیسی ئینتێرپۆلەوە داوای دەستبەسەرکرانی کرابوو.
ڕەفسەنجانی هەروەها لە چەندین تێرۆری نێودەوڵەتی وەک پەروەندەی ئامیا دەستی هەبووە.
ئەو تێرۆیستە بە ناوبانگە لە کوشتنی جیابیران، ئێعدامی بە کۆمەڵ و دەیان کردەوەی تێرۆریستی و جینایەتکارانەدا دەستی هەبووە.