كوردستان میدیا: دۆناڵد ترامپ، سەركۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەڵێ لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕازی نیە و پێی وایە یەكێك لە خراپترین ڕێككەوتنەكانە كە تا ئێستا كراون.
ناوبراو كە تا چەند ڕۆژی دیكە دەسەڵاتی كۆشكی سپی بە دەستەوە دەگرێت، لە وتووێژێكدا لەگەڵ بڵاوكراوەی تایمزی بریتانیا ڕایگەیاند: پێتان ناڵێم كە دەمهەوێ لەگەڵ ڕێككەوتنی ناوكی چ بكەم. من نامهەوێ تەنیا لەگەڵ كارتەكان كایە بكەم. من ناڵێم كە دەمهەوێ فڵانە كار بكەم. بەڵكوو ئەو كارە كە دەبێ بیكەم، دەیكەم.
ترامپ لە درێژەدا ڕەخنەی لە دەستێوەردانی ڕووسیە لە سووریەدا گرت و وتی ئەو مەسەلەیە بۆتە هۆی بارودۆخێكی مرۆیی كارەساتبار لە سووریەدا.
سەركۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریكا هەروەها وتی: بە بۆچوونی من دەبێ لە سووریە كۆمەڵێك ناوچەی هێمن دروست بكرێت. ئەوە تێچوویەكی زۆر كەمتر هەڵدەگرێت و دەكرێ داوا لە وڵاتانی كەنداویش بكرێت كە تێچووەكانی دابین بكەن.
ترامپ لە پێوەندی لەگەڵ دەرچوونی بریتانیا لە یەكێتیی ئورووپاشدا وتوویە: لە پاش بریتانیا وڵاتانی دیكەش لە یەكێتیی ئورووپا دەچنە دەرەوە.
ناوبراو هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ پەیمانی ئاتلانتیكی باكووریشدا وتی: ڕێكخراوی ناتۆ ڕێكخراوێكە كە ماوەی بە سەر چووە.
دۆناڵد ترامپ هەروەها ڕەخنەی لە سیاسەتەكانی ئانگێلا مێركل لە پێوەندی لەگەڵ كۆچبەراندا گرت و وتی مێركل لە بابەتی كۆچبەراندا تووشی هەڵەیەكی كارەساتبار بوو.