کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان لە دورگەی بۆرنهۆڵمی دانمارک

15:39 - 4 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە پەناخوازانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دورگەی بۆرنهۆڵمی وڵاتی دانمارک ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندانیان بەڕێوەبرد.

کۆمەڵێک لە پەناخوازانی دورگەی بۆرنهۆڵمی وڵاتی دانمارک کە ڕێژەیەکی بەرچاویان ئەندام و لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدانی سەربەرزی حیزبەکەمان بوون، لەچەندین بڕگەی جۆراوجۆردا ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری بەشکۆی کوردستانیان بەڕێوەبرد.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. دواتر بەهار حسێنی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە وتارێکی لەژێر ناوی بۆچی کۆماری کوردستان لە مێژووی کوردستاندا پرشنگدارەی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ئیبراهیم وەتمانی شێعرێکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد. دواتر نێچیرڤان سەعید کوردی باشووری کوردستان وتارێکی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

بەڕێوەبردنی پێرفۆرمەنسێک لەپێوەندی لەگەڵ یادی کۆماری کوردستاندا بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەی پێکهێنابوو. پاشان لە لایەن ئامانج ڕەحمەتیەوە کورتەیەک لەسەر مێژووی کۆمار لە دووتوێی وتارێکدا پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا بەهار حسێنی شاعیر، شێعرێکی لەژێر ناوی ڕێبەندان مانگی لەدایک بوون، پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرد. سروودی ٢ی ڕیبەندان بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکە بوو کە پێشکەش کرا.

وتارێک بە شێوەزاری کەلهوڕی کە لە لایەن ستار ئەلیاسیەوە پێشکەش کرا بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەی پێکهێنابوو. خوێندنەوەی شێعرێک لە لایەن عیسا کاووسی و خوێندنی گۆرانی و ژەندنی مۆسیقا لە لایەن فەریبۆرز محەممەدی بڕگەی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بوو.

ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان لە دورگەی بۆرنهۆڵم بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.