• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کوڕی شەهیدێکی حیزب لەکاتی شاخەوانیدا گیانی لەدەست دا

زایینی: ٢٨-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٠٩ - ١٧:٥٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کوڕی شەهیدێکی حیزب لەکاتی شاخەوانیدا گیانی لەدەست دا
کوردستان میدیا: "محیەدین سەلیمی" شاخەوانی کورد، کوڕی شەهید "ڕەشید سەلیمی" بە هۆی هەرەسی ڕنوو گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یەکێک لەو دوو شاخەوانەی لە دەرئەنجامی هەرەسهێنانی ڕنوو لە شاخی قوڵقوڵە گیانیان لەدەست داوە، بە ناوی "محیەدین" سەلیمی" کوڕی شەهید "ڕەشید سەلیمی" بووە.

كاک ڕه‌شید سەلیمی کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی له‌ گوندی قوڵقوڵه‌ شه‌هید بوو.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، چوار شاخەوانی کورد کە بۆ سەرکەوتن بە سەر شاخی قوڵقوڵەی شاری سەقزدا ڕۆیشتبوون، تووشی هەرەس هێنانی ڕنوو دەبن و دوو کەس لەو چوار کەسە گیانیان لەدەست داوە.

شوناسی ئەو دوو شاخەوانە کوردەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی"هەژیر قادریان" و "محیەدین سەلیمی" ڕاگەیاندراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراوان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک