• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

محەممەد نەزیف قادری: بەشداریی ئەنەکەسە لە پرۆسەی سیاسیی ڕۆژئاوا پێویستییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە

زایینی: ٢٩-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/١٠ - ١٧:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
محەممەد نەزیف قادری: بەشداریی ئەنەکەسە لە پرۆسەی سیاسیی ڕۆژئاوا پێویستییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە
کوردستان میدیا: محەممەدنەزیف قادری ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات باسی لەوە کردووە کە؛ كاتێک گەلی کورد بە مافە نەتەوەییەکانی شاد ده‌بێت كه‌ هەموو حیزب و لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی و نیشتیمانی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بەشداریی بکەن.

ماڵپەڕی پارتی دێموکراتی کوردستان(KDP.info)لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری محەممەد نەزیف قادری ئەندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە؛ بەشداریی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریه (ئەنەکەسە)، لە پرۆسەی سیاسیی ڕۆژئاوادا پێویستییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە و به‌ بەشداریی ئەوان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا ڕۆژئاوای کوردستان پارێزراو ده‌بێت.

هەروەها قادری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دێموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە؛ ''بە بۆچوونی ئێمە و بە بۆچوونی هەموو چاودێرانی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان، كاتێك گەلی کورد بە مافە نەتەوەییەکانی شاد ده‌بێت كه‌ هەموو حزب و لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی و نیشتیمانی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بەشداریی بکەن.''

ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە کە: "لە کۆبوونەوە و دانیشتنەکانمان لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا داوامان کردووە، هەموویان بتوانن بە یەک گوتار پرسە سیاسییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان چاودێری بکەن، چوونكه‌ سەرکەوتنیان بەیەکەوەیە نەک لە شپرزەیی‌دا".

محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەروەها جه‌ختی كردووەتەوە کە؛ "بەشداریی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریه (ئەنەکەسە)، لە پرۆسەی سیاسیی ڕۆژئاوا پێویستییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە، هەڵبەت به‌ بەشداریی ئەوان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا دەتوانن ڕۆژئاوای کوردستان وەک پێویست بپارێزن".
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک