کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٦ی خه‌رمانان، ٢٠مین ساڵڤه‌گه‌ڕی تیرۆری دوکتورسادق شه‌ره‌فکه‌ندی، سکرتێری پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕه‌سمێک له هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێوڕه‌سمی ٢٠مین ساڵڤه‌گه‌ڕی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، له هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێر، به به‌شداریی به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکرات و لایه‌ن و چه‌ندین رێکخراو، له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له میوان و ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات، به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبه‌وه به‌خێرهاتنی میوانانی به‌شداری کرد و دواتریش چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێز شه‌ره‌فی له ئاخافتنی خۆیدا گوتی: رێوڕه‌سمی رێزگرتن له دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، یان رێزگرتن له خه‌باتگێڕانی پێشووی شۆڕشی کورد شتێکی پێویسته و بارودۆخی ئێستا و داهاتوویش به بیر دێنێته‌وه و هانمان ده‌دات هه‌ر وه‌کوو ئه‌و خه‌باتکارانه، درێژه به تێکۆشان بده‌ین.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ئاماژه به قۆناخه‌کانی ژیانی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی له سه‌رتای هاتنی بۆ نێو ریزه‌کانی حیزب، هه‌تا کاتی شه‌هید بوونی کرد. ناوبراو سه‌باره‌ت به بیر و هزر و باوه‌ڕه‌کانی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی، گوتی: دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که دێمۆکراسی وه‌کوو هه‌وا بۆ هه‌ناسه‌ی مرۆڤ، بۆ ژیان پێویسته و مرۆڤ ته‌نیا به هه‌وا ناژیت و گه‌لێک شتی دیکه‌ی پێویست بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیانی مرۆڤ بوونیان هه‌یه.
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له به‌شێکی دیکه له گوتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان سه‌رکه‌وتنێک هه‌بێت ئێمه شانازیی پێوه ده‌که‌ین، به‌ڵام هه‌ر پارچه‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه که پێویسته به‌رچاو بگیرێت و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری یه‌کتردا نه‌که‌ین و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هاوکاری و هاوپێوه‌ندی له نێو هێزه کوردییه‌کاندا هه‌بێت پشتیوانی یه‌کتر بین.
پاشان فیلمێکی دێکۆمینتاری له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی بڵاو کرایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا، به‌ڕێز مامۆستا ره‌حیم سورخی باسێکی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و هه‌روه‌ها تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێز سورخی له باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به قۆناغه‌کانی شۆڕشی کوردی کرد و گوتی: دوکتور سادق کاتێک چووه زانکۆ تێکڕای رابردوو و مێژووی کوردی له بیر و زه‌ینیدا بوو که دواتر خۆی بوو به شۆڕشگێڕێکی مه‌زن.
ره‌حیم سورخی گوتی: رێژیمی ئیسلامیی ئێران شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌لاڕیدا برد و ده‌ستی دایه سڕینه‌وه‌ی جیابیران و فه‌رمانی جیهادی له دژی کورد و رێبه‌رانی کورد ئوپۆزسیۆنی ئێرانی به گشتی به‌مه‌به‌ستی له نێو بردنی جیابیران ده‌رکرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا ژنه شاعیر گوڵباخ به‌هرامی، شیعرێکی به‌ناوی کۆچی ئاگرینی هه‌تاو پێشکه‌ش به گیانی پاکی شه‌هید دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی کرد.
پاشان په‌یامی لایه‌ن و رێکخراوه کوردییه‌کان له‌لایه‌ن پێشکه‌شکار عارف وه‌له‌زییه‌و خوێندرایه‌وه.
په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌مین ئیبراهیمییه‌وه پێشکه‌ش کرا.