کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب پوستێر و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستانی بڵاو کردەوە

19:38 - 2 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: بەبۆنەی هاتنی ٧٠یەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی مۆحەممەد و هاوڕێیانی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنی حیزب پوستێر و تراکتی تایبەتی بڵاو کردەوە.

تراکتە تایبەتەکانی کۆمیسیۆنی تەشکیلات بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی و زاراوەکانی سۆرانی، هەورامی، کرمانجی و کەلهۆڕی بڵاو کراونەتەوە.

ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ ٧٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدرانی پێشەوا قازی مۆحەممەد و هاوڕێیانی لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباددا تێدەپەڕێ.

ساڵانە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر یادی ئەو مەزنە مرۆیانەی گەلەکەمان دەکەنەوە و پەیمانیان لەگەڵ نوێ دەکەنەوە کە درێژەدەرێکی بە ئەمەگی ڕێگاکەیان بن.