کوردستان میدیا: بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە شاری سنه چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە شاری سنه چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە پاڕکی ئاویەر، ئەمیرییە، گەڕەکی غەفوور و شارەکی کەشاوەرز تراکت و پۆستێری تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوەیان بڵاو کردەوە و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
پێشه‌وا قازی له دادگا فه‌رمایشییه‌کانی ڕێژیمی شادا، به وره و زۆر ئازایانه به‌رگریی له خۆی و کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌که‌ی کرد و کاربه‌ده‌ستانی نیزامیی دادگا هه‌وڵی زۆریان دا که قازی محه‌ممه‌د بێننه ناچار بکەن پەشیمانیی دەرببڕێت، به‌ڵام پێشه‌وا قازی ئازایانه دادگا فه‌رمایشییه‌کەی به چۆکدا هێنا.
ڕێکه‌وتی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، پێشه‌وا قازی و سەیف و سەدری قازی له به‌ناو دادگاکانی ڕێژیمی شاهه‌نشاهیدا حوکمی لەسێدارە دانیان بەسەردا سەپا و له‌به‌ره‌به‌یانی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی، له‌مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی که کۆماری تێدا ڕاگه‌یه‌ندرابوو، لەسێدارە دران.
پاش چەندین ساڵ، ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کرا.