• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٨-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/١٩ - ١٢:٣٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و برای شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵئاویی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "فەتاح مستەفا زادە" ناسراو بە "شۆڕش" و برای شەهیدێکی حیزبی دێموکرات خەڵکی گوندی "لەج"ی شاروێرانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کاک فەتاح خۆی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزب بووە و دواتر بە هۆی کێشەی بنەماڵەوە لە سەر ئیجازەی حیزب گەڕایەوە نێو بنەماڵەکەی خۆی .

ناوبراو دوای چوونەوە بۆ نێوخۆ چەند جارێک لە لایەن ڕێژیمەوە گیرا و ئازار و ئەزیەت کرا.

کاک فەتاح خۆشەویستی خەڵک و ناوچەکە بووە و تا کاتی مردنی وفادار بە حیزب و گەلەکەی مایەوە.

کاک فەتاح برای شەهید "سولەیمان مستەفا زادە"بوو کە شەهید سولەیمان لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە جاددەی مەهاباد ـ میاندواو لە شەڕ دژی هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیمدا شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا