کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێورەسمی ڕۆژی شەھیدانی کوردستان لە ڕۆژئاوای کانادا بەڕێوە چوو

18:45 - 22 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە ڕۆژئاوای کانادا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی شەھیدکرانی سەرکۆماری کوردستان، پێشەوا قازی محەممەد و ھاوڕێیانی و ڕۆژی شەھیدانی کوردستان، کۆڕیادێک لە ڕۆژئاوای کانادا بەڕێوەچوو.

کۆڕەکە بە سروودی نەتەوایەتی و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدانی سوورخەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر چەند پارچە پەخشان لە لایەن حیکـمەت قولیزادەوە پێشکەش کرا.

هەروەها ڕەحمان مورادی پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی لە ڕۆژئاوای کانادا بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.

پاشان مێھدی جەھانگیر، لەلایەن ڕێکخراوی ھەلەبجەی شەھیدی پارتی دێموکراتی کوردستانەوە پەیامی ھاوخەمیی خۆی پێشکەش کرد.

وتارێک سەبارەت بە ڕێبەرانی شەھیدی خەباتی ڕزگاریخوازیی کوردستان وەک پێشەوا و شێخ سەعیدی پیران و سەید ڕەزا دەرسیمی و شێخ عبدولسلام بارزانی لە لایەن بەنگی یەڵدیز|، نوێنەری پێشووی کورد لە پارلمانی تورکیه و ئەندامی ماڵا کورد پێشکەش کرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا ھاوڕاز گەردی، ھاورێی شەھید ڕەسووڵ محەممەدزادە چەند بیرەوەرییەکی لەگەل ئەو شەھیدە سەربەرزە گێڕایەوە و دواتر ھونەرمەندی ڕۆژئاوای کوردستان سولەیمان یوسف چەند پارچە موسیقی و سروودێکی پێشکەش کرد.

رێز گرتن لە بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان دوا بڕگەی ئەم ڕێوڕەسمە بوو و بە پێشکەش کردنی لەوحی ڕێزلێنان و دەستە گوڵی پێزانین لە لایەن شەھریار ویژە و جەعفەر بیدۆخ بە بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان کۆریادەکە کۆتایی پیھات.