کوردستان میدیا: رێوره‌سمی ٢٦ی خه‌رمانان، ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی له رۆژهه‌ڵاتی کانادا به به‌شداریی حیزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان و ئه‌ندامان حیزب به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، به بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆر کردنی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی به‌ده‌ست رێژیمی تیرۆریستپه‌روه‌ری ئیسلامیی ئێران، کۆریادێک به به‌شداری نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه‌کانی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له رێکه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانان، له شاری کیتچنێری رۆژهه‌ڵاتی کانادا به‌ڕێوه چوو.
رێوره‌سمه‌که به خۆێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خۆله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێزلێنان له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهه‌ڵاتی کانادا، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ره‌حیم بێهروز به‌رپرسی کۆمیه‌وه پێشکه‌ش کرا. به‌رێز بێهرۆز له په‌یامه‌که‌دا ئاماژه‌ی کرد که، هه‌رچه‌ند تیرۆر کرانی دوکتور سه‌عید و هاوڕێیانی خه‌سارێکی گه‌وره و زه‌ربه‌یه‌کی قورس بوو له په‌یکه‌ری جوولانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد به‌گشتی و حیزبی دێمۆکرات به‌تایبه‌تی، له‌هه‌مان کاتدا رسوایی و رووڕه‌شیه‌کی گه‌وره بوو بۆ سه‌رانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هه‌م له ئاستی نێوخۆیی و هه‌م له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا.
دوایی نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان، به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامی خۆیان پێشکه‌ش کرد که بریتین له:
ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان له‌لایه‌ن حاجی جه‌مال
ــ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، له‌لایه‌ن دوکتور یوسف
ــ ره‌زا موریدی (ئه‌ندام پارلمانی کانادا)، له‌لایه‌ن دوکتور فه‌ریدوون ره‌حمانی
ــ ماڵی کورد له تورونتو له‌لایه‌ن سه‌رتیپ کاکه‌یی
ــ کوردیش کومیونیتی له شاری له‌نده‌ن له‌لایه‌ن کاک بریندار
ــ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن کاک ئه‌بووبه‌کر
ــ یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، رۆژهه‌ڵاتی کانادا له‌لایه‌ن سه‌لاح موحه‌ممه‌دی
ــ هه‌روه‌ها په‌یامی به‌رێز دیوید سویت، ئه‌ندام پارلمانی کانادا له شاری هامیلتون بۆ کۆریاده‌که نێردرابوو
زۆربه‌ی نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه‌کان له په‌یامه‌که‌یاندا باسی رێککه‌وتننامه‌ی نێوان دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌یان کرد و به هه‌نگاوێکی سه‌رکه‌وتوویان له قه‌ڵه‌م دا.
له نێوئاخنی به‌رنامه‌که‌دا چه‌ندین هه‌ڵبه‌ست له‌لایه‌ن پێشکه‌ش کارانی کۆریاده‌که به‌ڕێزان تاهیر ده‌رویژه و زکریا خزریان و هه‌روه‌ها شیعرێک بۆ دوکتور سه‌عید له‌لایه‌ن مامۆستا که‌مال پاڵانی و له کۆتایی دا پارچه موسیقایه‌ک له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لی ئێسعاقییه‌وه پیشکه‌ش کران.