کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی کرماشان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایانگەیاندووە، بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ناکەن.
دەقی ئەو ڕاگەیەندراوە کە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە:
ڕاگەیەندراوی کۆمەڵێک له مامۆستایانی قوتابخانەکانی کرماشان لە پێوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شوراکانی شار و دێ
خەڵکی تێکۆشەری کرماشان هەر وەک ئاگادارن دیسان چوار ساڵ لە تەمەنی پڕ لە شوورەیی ویلایەتی فەقیهـ لە هەڵبژاردنەکانی شورای شار و سەرکۆماری کۆتایی پێ هاتووە. پێویست بە دووپاتکردنەوە نیه کە ئەو چوار ساڵەی کۆتایی جیا لە جینایەت و سەرکوت و زیندانیکردنی ئازادیخوازان و ئێعدام، ئەو بە ناو سەرکۆماریه کە خۆی بە دەمامکی بەرگری لە خەڵک خۆی سەپاند کۆتایی پێهات.
ئەم جارەش وەک ٣٨ ساڵی ڕابردوو جیا لە گرانی و بێکاری هیچ شتێک وەبەر خەڵک نەکەوتووە. لەو پێوەندییەدا ئێمە کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی کرماشان هیچ بایەخێک بە بەڕێوەبەرانی ئەو شانۆیه نادەین و لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری ناکەین؛ چونکه بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا تەئیدی ئیعدام، کوشتار، دوورخستنەوە و زیندانیکردنی ئازادیخوازەکان دەزانین و لەو باوەڕەداین خەڵکی زانا و تێکۆشەری شارەکەمان بۆ پشتیوانی لە هێزە خەباتکار و ئازادیخوازەکان بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان بە ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆیان دەزانن.
کۆمەڵێک له مامۆستایانی قوتابخانەکانی کرماشان