کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران پیلانی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەی هێزی پێشمەرگە دەست پێ دەکات

16:58 - 15 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: بەرپرسانی بنکە و ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵات پیلانێکی دیکەیان گرتووەتەوە بەر.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۱ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ئەنجوومەنی شاخەوانیی مەهاباد بەرنامەی شەومانەوەی لە ناوچەی چل چەمە، که هەمو سالێک لە وەها ڕۆژێکدا ماوەی دوو ڕۆژ لەو ناوچەیەدا دەمێننەوە هەبووە بەڵام ئەمساڵ بەرپرسانی ڕێژیم ئیزنی ئەو کارەیان پێ نەداون.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو باریەوە ڕایگەیاند کاتێک ئەنجوومەنی شاخەوانیی مەهاباد لەگەڵ ئەندامی ئەو ئەنجوومە ویستوویانە بڕۆنە شوێنی مەبەست لە گوندی شەریف ئاوا بنکەی سپای ڕێژیم و هێزی ئینتزامی لێ جیگیر کراوە کە خاڵی پشکنین و بازڕەسی داناوە وئیزنی نەداوە کە ئەو ئەنجوومەنە بڕۆنە ناو ئەو گونده‌وە.

لەو پێوەندییەدا، هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەپێی زانیارییەکان ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ ئەشکەوتەکانی ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان لە کوردستان بتەقێنێتەوە و خراپیان بکات بو ئەوەی هێزی پێشمەرگە نەتوانێت خۆی تێدا حەشار بدات و وەک شوێنی حەسانەوە کەڵکی لێوەر بگرێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته ڕێژیم لە ناوچە شاخاوییەکانی قەڵاتی شا دەستی بەو کارە کردووە.

لە دوای دەستپێکی خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و چالاکیی پێشمەرگە لە نێوخۆی کوردستان، ڕێژیمی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگه و لە ترسی کاریگەرییەکانی حوزووری پێشمەرگە لە نێوخۆی کوردستان ڕێوشوێنی توندی گرتۆتە بەر.