• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٨-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/١٨ - ١٤:٢١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: کاک "مەلەک محەممەد" باوکی شەهید "سەلاح مورادی" شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "مەلەک محەممەد" باوکی شەهید "سەلاح مورادی" خەڵکی گوندی "سۆ" لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا، بە هۆی "جەڵدەی مێشک" کۆچی دوایی کرد.

کاک "مەلەک محەممەد" باوکی شەهیدی فەرماندەی ناوداری حیزبی دێموکرات "سەلاح مورادی" هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە پەیوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە لە شاری سنە کرد.

ناوبراو یەکێک لە ئەندامە تێکۆشەرەکانی شاری سنە بوو، شەهید "سەلاح" بەهۆی دڵسۆزی و وەفاداری باوکییەوە بوو بە لایەنگری دڵسۆزی حیزب و دواتریش بوو بە پێشمەرگە و یەکێک لە فەرماندە ئازاکانی هێزی زاگرۆس.

تەرمی کاک "مەلەک محەممەد مورادی" بە بەشداریی بنەماڵە، کەس‌وکاری ناوبراو و خەڵکی ناوچە و دەوروبەری شاری سنە بە خاک سپێردرا.

شەهید "سەلاح مورادی" لە ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە گوندی "سۆ" سەر بە شاری سنە لەدایک بووە، دواتریش بە هۆی دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ نیشتمان، پەیوەست بوو بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و دواتریش بە هۆی لێهاتووییەوە بوو بە فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و پلەی کادری دەرەجە ٤ی وەرگرت.

شەهید "سەلاح" لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە ناوچەی "ناوتاق" لە هەرێمی کوردستان بە دەستی چەپەڵی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی تەقینەوەوە تێرۆریان کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە، خزم و کەس‌وکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک