کوردستان میدیا: خۆپیشاندان بە بۆنەی ٢٨ـەمین ساڵڕۆژی شەهید کردنی د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە شاری بێرلین پێتەختی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئاڵمان لە ٢٨ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی د.عەبدولڕحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە لایەن ڕێژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری بێرلین خۆپیشاندانێک بەڕێوە دەبات.
لەو خۆپیشاندانەدا وێڕای مەحکووم کردنی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و ڕێزلێنان لە شەهیدانی سوورخەڵاتی ڤیەن، داوا لە حکوومەت و گەلی ئاڵمان دەکرێ بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی خەبات لە دژی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی کە توانیویانە شکۆی وڵاتی ئاڵمان و بە تایبەت دەزگای دادی ئەو وڵاتە لە بە سزا گەیاندنی تیرۆریستان و ناساندنی عامیلانی تێرۆری میکۆنۆس بە ڕای گشتی بپارێزێ، گوشار بخاتە سەر حکوومەتی ئوتریش کە چی دیکە وڵات و خەڵکەکەیان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی ئابووری لەگەڵ رێژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران رووزەردی دونیای ئازاد و دێموکراسیخوازی نەکا و عامیلانی تێرۆری ڕێبەرانی کورد ڕادەستی دادگا بکا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،کومیتەی ئاڵمان داوا دەکات لە سەرجەم کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و ئێران، چالاکانی سیاسی و مەدەنی، ئازادیخوازان و بەتایبەتیش ئەندامانی حیزب لە وڵاتی ئاڵمان کە بەشداری خۆپیشاندانەکە بن.
ڕێکەوت: 13.07.2017
کات: 14:00
شوێن: Brandenburger Tor