کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە کوردستان بەردەوامه

18:26 - 18 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەر و نەبەزی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری بانە بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بانە وێنە و تراکتی پێوەندیدار بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە و پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهیدانی حیزبی دێموکرات نوێ کردووەتەوە.

هەروەها ئه ندامان و لایه نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی هه ینی به بۆنه ی ساڵڕۆژی تێرۆری شەهید دکتور قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها یاد کردنەوەی شه هیدانی راسان له ئاویه ری سنە، ریگه ی هاتوچۆ بۆ ئاویه ر، تاقه دار، گوێزه کوێرە و بان دیدگا چالاکی تەبلیغییان به ڕێوە برد.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەندامان ولایەنگرانی حیزب بە بونەی ٢٢ی پووشپەڕ لەشاری شنۆ وگوندی ئالیاوێ چالاکی تەبلیغاتیان ئەنجام داوە.

ئەو شوینانەی کە کاری تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە: مزگەوت و قوتابخانەی ئاوایی، شیرکەت تەعاونی، سەر ڕێگای شنۆ بۆ نەغەدە، سوپێر مارکێت، ماڵ بە ماڵی گوندی ئاڵیاوێ.

لەم چالاکییە تەبلیغییەدا زیاتر لە هەزار تراکت و وێنەی دکتور قاسملوو بڵاو کراوتەوە.