کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک کەسایەتی و ڕووناکبیری کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتیان کرد

18:28 - 19 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک کەسایەتی و ڕووناکبیری کوردستان و ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری بزاڤی ئاشتیی ناوخۆی کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی کۆمەڵێک کەسایەتی و ڕووناکبیری کوردستان و ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری بزاڤی ئاشتیی ناوخۆی کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرەستیی حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پێشوازییان لێکرا.

لەم سەردانەدا دوکتور موسا کەواڵ لە لایەن ئەو کۆمەڵە کەسایەتییە سیاسی و ڕووناکبیر و نیشتمانپەرەوەرە ئامانج لە سەردان و بزاڤەکەیان خستە بەر نەزەری هەیئەتی حیزبی دێموکرات و گوتیشی بۆ ئێمەی کورد ئەو پرسیارە هەیە بۆ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست فارس، عەرەب و تورک خاوەنی دەوڵەتن و کورد تا ئێستا نەبووەتە خاوەنی دەوڵەت ؟ پاش شرۆڤەکردنی ئەم باسە دەبێ بیر لەوە بکەینەوە چۆن دەبین بە دەوڵەت؟
دوکتور موسا کەواڵ ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان لە دیالۆگدان و بەو بۆچوونەوە تا کورد یەکیەتی و یەکڕیزی نەبێ ناتوانێ بەو ئامانجەی بگات و داوامان ئەوەیە حیزبەکان یارمەتیدەرمان بن.

دواتر حەسەن شەرەفی وێڕای بەخێرهاتن کردنەوەیان ئاماژەی بەوەدا بزاڤی ئێوە ئەرکێکی پیرۆز و قورسە و ڕاوبۆچوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو پێوەندییەدا باس کرد و پشتیوانی حیزبی لە بزاڤەکەیان ڕاگەیاند و هیوای بۆ خواستن لە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانییاندا سەرکەوتوو بن و سپاسی ئەو سەردانەی کرد.

هەیئەتی بزاڤی ئاشتی نێوخۆی کوردستان پێکهاتبوو لە بەڕێزان:

ـ دوکتور موسا کەواڵ ، سەرۆکی بزاڤ ـ عەلی فەیلی ـ دوکتور قادر ـ مامۆستا عەبدولواحید ـ سینەم خان ـ مامۆستا خەلیل ـ سەعد شێخ بزینی ـ دوکتور عیزەدین