کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهید بوونی ٨ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات

17:30 - 1 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی شەهید بوونی ٨ پێشمەرگە کە لە شەڕەکانی قەرەسەقەڵ و کۆساڵان، ساڵی ڕابردوو شەهید بوون بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدان لە سەرەوەی هەمووان رێبەرانی شەهیدمان قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی


بە داخێکی گرانەوە هەواڵی شەهید بونی پۆلێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزب کە لە شەڕی قەرەسەقەڵ و کۆساڵان دا بەشداریان کردبوو بڵاو کرایەوە و دەرکەوت کە ئەوانیش تێکەڵ بەکاروانی سورخەڵاتی شەهیدانی سەربەرزی نیشتمانمان بوون.

بەو بۆنەوە ئێمە یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانى ئێران سەرەخۆشی لە ڕێبەری ماندونەناسی گەلەکەمان کاک مستەفای هیجری و کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمی ئەوان دەزانین؛ دڵنیا بن مامۆستايانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لەگەڵتانن و ساتێکیش لەبیرتان ناکەن؛ دڵنیا بن قوتابی و خويندكارەکانیشمان لە داهاتوودا دەبن بە ڕۆڵەیەکی بە ئەمەگی ئەو نیشتمانە و ئیدامەدەری ڕێی ئەو شەهیدە نەمرانە.

نەمان بۆ ڕێژمی گۆپاڵ بەدەستی ئێران
سەرکەوێ گەلی کوردستان
یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانى ئێران