کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز بەبۆنەی شەهیدبوونی ٢ هاوڕێی تێکۆشەری حیزب

17:46 - 16 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز بەبۆنەی شەهید بوونی ٢ پیشمەرگەی قارەمانی حیزب لە شەڕی سەری هەواری شێخە لە پیرانشار پەیامی هاوخەمی و بەلێنی بەردەوام بوون لە ڕێبازەکەیان دا.

دەقی پەیامەکە:

جارێکی دیکە دەستی ناپاکی چڵکاوخۆرانی لە ئینسانییەت بە دوری ڕێژیمی ئاخوندی بە خوێنی پاکی پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبەکەمان سوور بوو ، بەم بۆنەوە سە رەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە سەربەرزەکانیان دەکەین و هیوای تەمەن درێژی بۆ ئێوەو هەموو هاوسەنگەرانیان دەخوازین . لە هەمان حاڵدا بە کۆماری داعشی ئێران دەڵێین هەتا گەیشتن بە ڕزگاری یەکجاری درێژە دەری ڕێبازی شەهیدانمان دەمێنینەوە.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی نوێی ڕاسانی (ح د ک ئ) شەهید یەعقوبی مورادی و شەهید هێمن مەولان نەژاد

تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکرات/ سەقز