کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵئاوایی لە ژیان کرد

22:18 - 18 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: کەسایەتی و دەبیری وانەی شیمیی دەبیرستانەکانی شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا.،كه‌سایه‌تی و ده‌بیری شیمی ده‌بیرستانه‌كانی بۆكان مامۆستا عه‌لی براخاس به‌ هۆی نه‌خوشی شێرپنجه‌ ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی ١٥ی گه‌لاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، له‌ شاری بۆكان مالئاوایی له‌ ژیان كرد.

مامۆستا براخاس لە کاتی خزمەتیدا به‌ هه‌زاران قوتابی پێگه‌یاند و بۆ زیاتر له‌ ٣٠ سال خزمه‌تی به‌ قوتابییانی بۆكان كردووه‌ و یه‌كیک له‌ خوشه‌ویست‌ترین ده‌بیره‌كانی بۆكان بوو.

مامۆستا براخاس هه‌ر چه‌ند وانه‌ی شیمی ده‌گوته‌وه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ قوتابییانی بۆ خزمه‌ت به‌ نیشتمان هان دەدا و هه‌میشه‌ نموونه‌ی مامۆستا هه‌ژاری بۆ قوتابییان ده‌هینایه‌وه‌ كه‌ چون له‌ ئاواره‌یی و له‌ ده‌ربه‌ده‌ری خزمه‌تی به‌ نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان و كوردستان كردووه‌.

ئەو مامۆستا خزمەتکارە قوتابییانی هان ده‌دا كه‌ به‌ باشی بخوێنن چونكه‌ ته‌نیا ڕێگای كورد خویندنه‌. مامۆستا براخاس له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی قوتابییان له‌ ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌ هاوڕێ و دۆست بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵه، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات وخۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.