کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتێکی کەشتیڕانیی ئامریکا جەریمە کرا

17:48 - 27 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: شیرکەتێکی کەشتیڕانیی ئامریکا بە هۆی پێشێل‌کردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران، جەریمە کرا.

بەپێی راپۆرتە بڵاکراوەکان، ئیدارەی کۆنتڕؤڵی داراییەکانی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا شیرکەتی کەشتیڕانیی بلوو سکای بلوو سی ـی بە هۆی پێشێل‌کردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا دژی وڵاتی ئێران، جەریمەی نەختی کرد.

ئەم شیرکەتە ئامریکاییە، به هۆی ئەوەیکە ماشێنی پرتووکاو و کۆنی لە ئامریکاوە و لە ڕێگای ئەفغانستان بۆ ئێران ناردووە بە ٥٠٠ هەزار دۆلار جەریمە کراوە.

گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی ڕێژیمی ئێران، سەرەڕای قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی شۆرای تەناهی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە لایەن ئامریکاوە دژی ڕێژیمی ئێران داسەپاوە، وڵات و شیرکەتگەلێک کە گەمارۆ ئابوورییەکان پێشێلکاری بکات لەگەڵ جەریمە و سزای نەختی بەرەوڕوو دەبنەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەو پەیوەندییەدا جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە، سپای تێرۆریستیی قۆدس، لقی دەرەوەی سنووریی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە ڕێگای مۆڕەکانی خۆیەوە، لە هەوڵی دەورلێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان دایه.

لە سالی ٢٠٠٩ی زایینیەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کراون، ژمارەیەکی زۆر لە کەس، شیرکەت و دامەزراوه کەلە هەوڵی یارمەتیدان بە ڕێژیمی ئێران و دەورلێدانەوەی گەمارۆکان بوونە، لە لایەن ئامریکاوە ناسراو جەریمە کراون.