کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ناتوانێ ترسی خۆی لە ڕاسان بشارێتەوە

17:00 - 31 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: پاش دەسپێکی شۆڕشی نوێی ڕۆژهەڵات ناسراو بە ڕاسان و جێگیربوونەوەی پیشمەرگەکانی کوردستان لە شاخەکانی نیشتمان و هەروەها حەماسەخوڵقێنییەکانی هێزی پیشمەرگە لەدژی داگیرکەرانی کوردستان، ڕێژیمی ملهۆڕ هەموو هەولی خۆی بۆ دژایەتی کردنی ڕاسان خستەگەر.

نوێترین هەوڵی نەزۆکی ڕێژیم بۆ بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییەکانی ڕاسان لە سەر کوردستان بریتییە لە کەلکاژۆوەرگرتن لە مزگەوتەکان و هەستی مەزهەبی خەڵک بەدژی ڕاسان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕێژیم بە هیوایە دژی ڕاسان لە مزگەوتەکانی کوردستان کەڵکی زیاتر بە قازانجی خۆی وەربگرێت و لەم پێوەندییەشدا ڕۆژی ٢شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی لە مزگەوتی جامێعەی سەقز کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بە ناوی (جشنوارە مساجد برتر) پێکهاتووە کە سازمانەکانی سپا ، ئەوقاف، تەبلیغاتی ئیسلامی، شۆرای ڕۆحانییەت و شۆرای شارودێ و دەزگای بەسیج تێیدا بەشدار بوون.

بەپێی زانیارییەکان لەم کۆبوونەوەدا کەسانێکی وەک عەلی ئەکبەر وەرمەقانی(برای پاسداری بەناوبانگی کوژراو بەدەستی هێزە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان) فەرمانداری سەقز و سەید حسەین حسەینی بەرنوێژی هەینی قسەیان کردووە و تێیدا باسیان لەوە کردووە مزگەوتەکانمان دەبێ ببنە شوێنی خەبات لەدژی دوژمنانی ڕێژیم و شوێنی یەکگرتوویی هێزە ئینقلابییەکان.

لەم ڕێوڕەسمەدا باس لەوە کراوە کە دەبێ ڕێوشوێنی تایبەت لەبەرامبەر هەڕەشەکان بگیرێتەبەر و هەوڵ بدرێ خەڵکی ئاسایی کوردستان ڕێک بخرێن تاکوو دژایەتی هێزە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسللامی بکەن؛ لەم پێوەندییەشدا لە مزگەوتی جامێعدا و لەم مەراسمەدا ٢ بنکەی سیخوڕی نوێی بەسیج بۆ ژنان و پیاوان کرایەوە.

وەک بەشێک لە چاودێران و چالاکانی سیاسی کوردستان دەڵێن: راسان گەورەترین وپڕماناترین وەڵام بوو بۆ دۆست و دوژمنانی ڕۆژهەڵات، کە پاش ڕاگەیاندنی ڕاسان، شەقامی کوردی جارێکی دیکە هیوایێکی مەزن لە ناخیدا چەکەرەی کرد.