کوردستان میدیا: ڕێژیمی فاشیستی ئێران بە بەردەوامی لە سەر ئاسمیلە کردنی کرماشان کار دەکات و بە زەق کردنەوەی کەسایەتییە فاشیستییەکان لەم شارەدا بۆ تواندنەوەی کولتوور و ئەدەبی کوردی هەوڵ دەدات.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان، ماڵی کولتوور و ئەدەبی جەلالەدین کەزازیان لە کرماشان دامەزراندووە، کە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ خەرمانانی ١٣٩٦ی لە هوتێل پارسیانی ئەم شارە بەڕێوە دەچێت.
میر جەلالەدین کەزازی خەڵکی گوندی کەزاز لە شاری ئەراکە، بنەماڵەی کەزازی لە لایەن ڕێژیمی فاشیستی پەهلەوی بۆ ساز کردنی حەوزەی علمییە بۆ کرماشان بەڕێ دەکرێن، باوکی جەلالەدین بە ئامانجی لەنێوبردنی ئایینی کوردەکان کە یارسان بووە، لە کرماشان چالاکیی مەزهەبی دەکرد.
لە لایەکی دیکەشەوە ئەرکی فاشیستییان پێ درابوو بۆ سڕینەوەی زمانی کوردی لە کرماشان، میر جەلالەدین کەزازی هەنووکەش ئەو ڕێگەیە درێژە دەدات و لە پرۆژەی ئاسمیلاسیونی فەرهەنگیی لە کرماشان زۆرترین هەوڵ و چالاکی هەیە.
بە وتەی هەواڵنێری کوردستان میدیا لە کرماشان، لە زۆربەی دەمودەزگا حکوومەتییەکان داوا کراوە، کە لەم ڕێوڕەسمە بەشدار بن و باس لەوە دەکرێ کە بەرپرسانی ڕێژیم لە کرماشان بەشدار دەبن و پاڵپشتی ئەم ڕێوڕەسمەیان کردووە.
بنەماڵەی کەزازی کە دانیشتووی کرماشانن و لە کۆچبەرانی فارسن، خۆیان بە کرماشانی دەناسێنن و بە هەموو شیوەیەک نکۆڵی لە زمانی کوردی دەکەن و لە لایەن ڕێژیمی فاشیستی ئێرانیش بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی دەکرێن.
میر جەلالەدین کەزازی زۆرتر لە ٣٠ بەرهەمی هەیە، کە هەمووی لە سەر ئەدەبیاتی فارسییە و لە ڕاستای سیاسەتی ڕێژیمە فاشیستەکانی ناوەندی ئێران نووسراون و زۆر وتاریشی بڵاو کردووتەوە کە بە مەبەستی زاڵ کردنی ئەدەبیاتی فارسی و لەنێوبردنی ئەدەبیاتی کوردی لە کرماشانە.
بنەماڵەی کەزازی و زۆر بنەماڵەی دیکە لە سەردەمی قاجارەکان هەتا ئەمڕۆ بەرەو کرماشان نێردراون و ئەرکیان پێ ئەسپێڕدراوە کە بە چالاکی مەزهەبی و ئەدەبی و سیاسیی، کرماشان لە شوناسی کوردی و لە شۆڕشی کوردستان دوور بخەنەوە.