کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغاتییەکان بە بۆنەی شەهیدانی بێرلین بەردەوامە

17:21 - 2 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنووس چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی سەرهوویەی سنە بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی میکۆنووس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروها قارەمانانی دێموکرات لە گوندەکانی باوان، هولستانە، سۆسناوا، نوێ، براسب، زێوه، کانی تابر، گەلی بنار سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ چالاکیی بەرینی تەبلغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەوی ٣١ی خەرمانان لەسەر ١ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ کرانەوەی قوتابخانەکان لە شاری سەقز چالاکی بەرینی تەبلیغییان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی میکۆنووس بەڕێوە بردووە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند کە لەم چالاکییەدا پووستێری تایبەتی ٢٦ی خەرمانان و وێنەی شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی بۆ تەواوی ماڵەکانی ئەم گەڕەکانە ساڵحاوا، شاناز، شەقامی سەعدی، تەپەی ماڵان و بەردبڕان نێردراوە.

هەروەها تراکت و پوستێرەکانی تایبەت بەم ڕۆژە لە قوتابخانەکانی شاهێد، تەربیەت، ۲۲ی بەهمەن، سپیدەی ‌دانش، وەحدەت، ئێقباڵ لاهووری و قوتابخانەی کچانەی ئیستقلالی ۲بڵاو کرایەوە.

ئەم چالاکییە بۆیە وەدواخرا تاکوو لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن قوتابییەکان تراکت و پوستێرەکان ببینن.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان لە کوی بێهداری و مەنتەوەی بازاڕێ حەیوانان بەڕێوەچوو.