کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ساغ و سڵامەتن

23:23 - 2 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: تۆپبارانەکانی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نەبووە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە هەندێک هەواڵدەرییەکان لەو بارەیە کە لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ١٨ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەهید بوونە؛ ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوور لە ڕاستییە.

بەپێی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی کە لە هەندێک هەواڵدەرییەکان بڵاو کراوەتە، باس لەوە کراوە کە ئەو ١٨ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە شەهید بوونە، بەڵام ئەم هەواڵە ڕاست نیە و تەنیا بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتییە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە هێزی تایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە تۆپبارانەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران هیچ زیانێکی بە هێزەکانی پێشمەرگە نەگەیاندووە و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ساغ و سڵامەتن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕیکەوتی ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی کاتژمێر ١٢ و ٤٠ خولەک تۆپخانەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی تاران لە کێلەشینەوەی هێرشیان کردە سەر خاکی کوردستانی باشوور.

بەهۆی ئەم تۆپبارانەوە بەشێک لە ژینگەی ناوچەی سیدەکان تووشی خەسار بووە و هیچ زەرەرێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.