کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میراتگرانی پێشەوا: پێشەوا ئالاکەت هەڵکرا

00:03 - 4 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری سەقزدا لاوانی دەروەست و نیشتمانپەروەری ئەم شارە شەقامیان وەجووڵە هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ لاوانی شاری سەقز ئەم ئێوارەیە بە جۆش و خرۆشێکی بێ‌وێنەوە هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و درووشمەکانی وەک پێشەوا پێشەوا ئاڵاکەت هەڵکرا، ئازادی ئازادی، بژی بژی کوردستان، پیرۆزە پیرۆزەیان گووتەوە کە ئەم جووڵە کەم وێنەیە هەموو چڵکاوخۆر و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی تووشی حەپەسان کردبوو.

بەپێی دوایین هەواڵەکان لەم نێوانەدا هەندێک چڵکاوخۆری نەفس‌نزمی وەک عەلا کەلەمی کاسەلێسی ناوزڕاو بۆ خۆش‌خزمەتییەکی دیکە بە ڕێژیم سەرقاڵی فیلمهەڵگرتن لە لاوانی خرۆشاو بوون.