کوردستان میدیا: هاموون درەفشیپوور کاراتەکاری کرماشانی لە کێبڕکێ نێونەتەوەیی تورکیە، لە کێشی ٦٧ کیلۆدا میداڵی زێڕی بە دەست هێنا.
ئەم کێبرکێیە کە بە ماوەی ٢ ڕۆژ لە ئەستامبۆڵی تورکیە بەڕێوە چوو، سێ کاراتەکاری کرماشانی دیکەش، لەم کێبڕکێیە بە نێوەکانی: موحەدسە ئاقایی، سامان حەیدەری و عەلی مسکینی بەشداریان کردووە.
هاموون درەفشیپوور، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، توانیبوو میداڵی زێڕی کاراتەی جیهان و زێوی ئۆلەمپیکی وڵاتە ئیسلامییەکان بە دەست بێنێت و هەروەها لە کێبڕکێیەکانی ٢٠١٥ی ئوزبەکستان وەکوو نوێنەری زانکۆ، میداڵی بۆرنزی بە دەست هێنابوو.
هاموون درەفشیپوور، سەرەڕای ئەوەی کە وەرزشوانێکی بەناوبانگە، لە بەشی کیمیا دەخوێنێ و خوێندکارێکی بەتوانایە.