• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٤ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

ڕاپۆرت/ ڕێفراندۆمی کوردستان بۆمەلەرەزی کۆشکی دیکتاتۆرەکان

زایینی: ٢٨-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٠٦ - ١٢:١١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕاپۆرت/ ڕێفراندۆمی کوردستان بۆمەلەرەزی کۆشکی دیکتاتۆرەکان
کوردستان میدیا: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە لایەن وڵاتی دراوسێ و بەتایبەت حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە کەوتووەتە ژێر فشار و هەڕەشە.

پێش ئەنجامدانی ڕێفراندۆم

دوای ئەوەیکە هەواڵدەرییەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردەوە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی باشوور لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرەستیی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەربەخۆیی گفتۆگۆیان کردووە و بڕیاریان داوە ئەو پڕۆسە نیشتمانی و نەتەوەییە لە ٣ی ڕەزبەری وەرزی پاییزی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت دژایەتی و ناڕەزایەتییەکان لەهەمبەر ئەو هەڵوێستەی ڕێبەرانی کورد لەلایەن دوژمنانی گەلەوە هاتنە ئاراوە.

سەرەڕای دژایەتی و ناڕەزایەتییەکانی ئێران، تورکیە و سووریە و داوا کردنی دواخستنی گشتپرسی لە لایەن ئامریکاوە، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان جەختیان لەسەر بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆی واتە ٣ی ڕەزبەری ئەمساڵدا کردەوە و دواجار لە 3ی ڕەزبەردا ئەم پڕۆسە بەڕێوەچوو.

پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێرانی هێنایە سەرهێڵ و ناوبراو بەفەرمی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە نیشتمانییەی کوردستان دەربڕی.

دوای ئەوەیکە خامنەیی نیسبەت بەو پرسەی گرینگەی نەتەوەی کورد وەدەنگ هات و لە دانیشتن لەگەڵ عبادی باسی لەوە کرد کە "متمانە بە ئامریکا مەکەن"، گەلی کورد لەم پارچەی نیشتمان بەمجدتر پێداگر بوون لەسەر بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم.

لە ماوەی پێش ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان چەندین وڵاتی ناوچە لەوانەش وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل و چەندین وڵاتی ڕۆژئاوایی و کەسایەتیی ناوداری جیهانی پشتیوانی خۆیان لە سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.

هاوکات ئامریکا، چەندین وڵاتی ڕۆژئاوایی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوورکان داوایان کرد کە ڕێفراندۆم دوا بخرێت.

بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو داواکارییە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا ڕایانگەیاند کە ڕێفراندۆم ئیرادەی گەلە و ئێمە ڕێفراندۆم بەڕێوە دەبەین.

دەستپێکی ڕێفراندۆم:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی خه‌ڵكی باشووری كوردستان، له‌ پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی و چاره‌نووسسازدا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و چاره‌نووسی خۆیان دیاری کرد.

ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر دەسەڵاتی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانییەکان كه‌ له ‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دایه، بەڕێوە چوو.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی کردەوە، زیاتر له‌ ٥ میلیۆن كه‌س دەتوانن لە پرۆسه‌كه‌ بەشداری بکەن و له‌ سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستان ١٢ هه‌زار بنكه‌ دانراون کە ٧ هه‌زاریان له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بوون و ٥ هه‌زاریشیان له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دانرابوون.

ئەنجامی ڕێفراندۆم

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، ئەنجامی بەرایی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بڵاوی کردەوە کە به ڕێژەی (٧٢.١٦%)ی دەنگدەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کوردستانیانی دەرەوە بەشداریی پرۆسەکەیان کردووە و به رێژەی (٩٢.٧٣%) دەنگی "بەڵێ" و (٧.٢٧%)یش بە "نەخێر" دەنگیان داوە.

ئەنجامی پرۆسەی دەنگدان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕاگەیەندرا بەم شێوەیە بووە:
ـ ژمارەی دەنگدەران: (٤٥٨١٢٥٥) دەنگدەر بوە و لەو ڕێژەیەش (٣٣٠٥٩٢٥) دەنگدەر بەشدارییان کردوە کە به ڕێژەی (٧٢.١٦%)ی بەشداران، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کوردستانیانی دەرەوەی وڵات بەشدارییان له پرۆسەکەدا کردووە.

هەروەها دوای تۆمارکردنی ژمارەیەک سکاڵا و یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان (٤٠٠١١) دەنگ پوچەڵ کراوەتەوە کە کۆی گشتی دەکاتە (١.١%)ی دەنگەکان و (٩٦٣٨) دەنگی سپی و (١٧٠٦١١) دەنگ ە لەبەر هاوتانەبون لەگەڵ داتاکانی کۆمیسیۆن دوورخراوەتەوه.

کۆی گشتی (٣٠٨٥٩٣٥) دەنگ ئەژمار کراون و لەو ڕێژەیەش (٢٨٦١٤٧١)ی بەڵێ بوە کە دەکاتە ڕێژەی (٩٢.٧٣%)ی دەنگەکان و (٢٢٤٤٦٤) نەخێر بوە کە دەکاتە (٧.٢٧%)ی دەنگەکان.

ئەنجامی کۆتایی ڕێفراندۆم دوای پەسەندکردنی لە لایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.

هەڵویست و کاردانەوەی وڵاتانی بیانی و ناوچەکە لەهەمبەر ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕێفراندۆم

له دوای کۆتایی‌ هاتنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان له‌ شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان، هاووڵاتيان به‌ شێوازى جۆراوجۆر ده‌ستيان كرد‌ به‌ ئاهه‌نگ و ده‌ربڕينى خۆشى به‌ بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ڕێفراندۆمه‌وه‌.

له‌ ئاهه‌نگه‌كاندا جگه‌ له‌ كورد پێكهاته‌كانى ديكه‌ى كوردستانيش به‌شدار بوون.

هەروەها ژماره‌یه‌ك له‌ كوردانی ئیسرائیل، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ باشووری كوردستان، له‌ به‌رده‌م كونسولگه‌ریی ئامریكا له‌ ئۆرشه‌لیم بۆ پاڵپشتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكرد.

له‌گه‌ڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی پرۆسه‌ى ڕێفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستاندا، له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق چه‌ند بڕيارێک له‌ دژى كورد ده‌ركران.

پارلمانی عێراق ‌ به‌ بێ بوونى نوێنەرانی كورد چەند بڕیاری ده‌ركرد که سه‌رۆك وه‌زيرانی پابه‌ند كرد هێز له‌ دژى كورد له‌ ناوچه‌كانى سنوورى ١٤٠ بجوڵێنێت.

هه‌روه‌ها بڕياريش درا کە پارلمان له‌ دادگاى فێدراڵى سكاڵا له‌ دژى فوئاد مه‌عسوم سه‌ركۆمارى عێراق تۆمار بكات و به‌ تۆمه‌تى پێشێلكردنى به‌ندى ٦١ى ده‌ستوور تايبه‌ت به‌ سه‌روه‌رى عێراق له‌ كاره‌كه‌ى دوورى بخاته‌وه‌.

حەیدەر ئەلعبادی هەڕەشەی لە کوردستانی باشوور کرد کە هێرشی نیزامی دەکاتە سەر کوردستان و هەروەها ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ئێمە لەسەر ئەنجامی ڕێفراندۆم گفتوگۆ ناکەین کە ئەوەش لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمەوە قەبووڵ نەکراوە.

پارلمانی عێراق ڕێگای بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دا که هێز بباتە نێو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆ ئەوەی دەستیان بەسەردا بگرن و لە دەست پێشمەرگەیان دەربێنن.

لەو بارەیەوە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك ڕایگەیاند ڕێگە بە هاتنی هێزەكانی سپای عێراق و پۆلیسی فێدراڵی بۆ پارێزگاكە نادەین.

هەروەها مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندووە بڕیاره‌كانی پا‌رلمانی عێراق هەڵخڕێنەنانە و بێ باكانه‌ن كه‌ یارمه‌تی دۆخه‌كه‌ نادات.

جەواد زەریف، وەزیری دەروەی ڕێژیمی ئێرانیش ڕایگەیاندووە ئێمە پێمانوایە ئەو گشتپرسییەی کرا، هەڵەبوو؛ بەڵام وەکو گەلی ئێران بە دۆستی نێوخۆی کورد دەمێنینەوە.

مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی بۆ تاوتوێکردنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی سەرۆکی شوڕای بەرزی ئەمنییەتی ڕێژیم کۆبووونەوە.

نوێنەرانی دەستنیشانکراوی ڕێژیم بە بەشداری شەمخانی کۆبوونەوە و ٢١٠ نوێنەری دەستنیشانکراوی ئەو ڕێژیمە دژی کوردستان و نەتەوەی کورد وەستانەوە.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێی كوردستان، له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ هه‌وڵیاندا ڕێفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ یان دوابخرێت و كورد بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌غدا و دانووستان ده‌ست پێ‌بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئەو هەوڵە شکستی هێنا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی گشتپرسی و کاردانەوەکان و بڕیارەکانی حکومەت و پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە.

لە ئامریكا دەنگەكانی پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان ڕووی لە زیادبوون کرد و چەند ئەندامێکی کۆنگره پشتیوانیان لە سەربەخۆیی کوردستان کرد.

لە دوای هەموو هەڕەشە و هەڵویستەکان حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیای خۆی پابەندە و باس لە گفتوگۆ دوای ئەنجامی ڕێفراندۆم لەگەڵ بەغدا دەکات.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: